Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!
لە بریتانیا هەڵبژاردن کرا و سەرۆک وەزیرانى پێشوو، هەرکە زانیی دەنگى نەهێناوە، یەکسەر جەنتایەکەى هەڵگرت و چووە ماڵى خۆى و پیرۆزباییشى لە رکابەرەکەى کرد.
رۆژى دوواتریش، سەرۆک وەزیرانى نوێ هات و سپاسى کابراى پێشووى کرد و دەستبەکار بوو. ئیتر نە بگرو بکێش و نە هەراو هوریا و نە جرت و فرت و ئەو وڵات و ئەم وڵات کردن و .....
بەڵام لەم وڵاتەى ئێمە، ئەوە چەندین مانگە، هەڵبژاردن کراوە. کەچى نە جەماوەر و لایەنە سیاسییەکان، لە هیچ شتێک پەلەیان نییە. یەکەمجار هەر لەسەرەتاى هەڵبژاردن، بە جۆرەها بیانوو، سیماى پڕۆسەکەیان ناشیرین کرد. پاشان هەردوولا، لە جیاتى ئەوەى پێکەوە دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێشبڕکێیان بۆ سەرەدانکردنى وڵاتانى دەوروبەر دانا. خۆش ئەوەیە هەر خۆشیان دەڵێن نابێت دراوسێکانمان دەست وەردەنە ناو کاروبارى وڵاتەکەمان!
دوواى هەموو ئەو بەزمانەش، هەر ناگەنە ئامانج و حکوومەتى نوێ دەستبەکار نابێت و حکوومەتە ئێکسپایێرەکەش، لە خواى دەوێت ئەم بارودۆخە، هەر بەمشێوەیە بڕوات.
ئەوجا ئا لێرە، پرسیارەکەى سەرەوە، خۆى بەرجەستە دەکات:
ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!
باش دەزانم، کە ئێوەش کۆمەڵێک وڵامتان بۆ ئەم پرسیارە، لا دەست دەکەوێت:
(کوڕە بابە، جا ئەگەر بەرپرسەکانى ئێمەش وەکوو مەسوولەکانى بریتانیا بان، حاڵمان وا نەدەبوو-- جا چۆن دەکرێت خۆمان لەگەڵ بریتانیا بەراورد بکەین -- کاکە مەسوولەکانى ئێمە دەیانەوێت لە دزى بەردەوام بن و شەڕیان لەسەر دزییە نەک لەسەر بەرژەوەندیی خەڵک – جا بە ئێمە چى. هەرکەس بێتە سەر حوکم حاڵى ئێمە هەر وا دەبێت – بەرپرسەکانى ئەوان تێگەییشتوون و هى ئێمە نەزانن و .....)
من هیچیەک لە وڵامەکانى سەرەوە، نە بە تەواوى بە راست دەزانم و نە بە تەواوى بە هەڵەیان دادەنێم. بەڵکوو پێموایە، خاڵى سەرەکى شتێکى ترە، ئەویش ئەوەیە، کە بەرپرسەکانى بریتانیا باش لەوە ئاگادارن، کە خەڵکى وڵاتەکەیان، خەڵکێکى وشیار و تێگەییشتوون ونرخى دەنگى خۆیان دەزانن.
بۆیەش هیچ بەرپرسێک، ئەو جورئەتە ناداتە خۆى، کە یارى بە دەنگى هاووڵاتییەکانى بکات. من پێموایە، ئەگەر بەرپرسەکانى بریتانیاش بهێندرێنە عراق، حاڵەکە هەروا دەبێت کە ئێستا هەیە. چونکە هاووڵاتیی ئەم وڵاتە تا ئێستاش، نە قیمەتى دەنگى خۆى دەزانێت و لە مافەکانى شارەزایە. کەواتە بە ئاسانى و بە دوو قسە، لە خشتە دەبردرێت و یاریی پێدەکرێت. چما کۆمەڵێک بەرپرسى ئەمریکى لەم عێراقە، تووشى گەندەڵى نەبوون. ئەى بۆ لە ئامریکا ناوێرن کارى وا بکەن؟
لە کۆتایی دەڵێم: کاتێک ئێرەش وەکوو ئەوێی لێدێت، کە بەرپرسەکانى ئێمە بەباشى ئەوەیان بۆ دەرکەوێت، کە جەماوەر، بە ئاگایە و هەرگیز ئەوانە نابەخشێت، کە یارى بە چاەنووسیان دەکات. ئەگەر لایەنە سیاسییەکانى ناو گۆڕەپانى سیاسیی عێراق، بزانن کە خەڵک لە کەموکورتییەکانیان خۆش نابێت و چوارساڵیتر لە پرۆسەیەکى ترى دەنگدان، تۆڵەیان لێدەکاتەوە، هەرگیز ناوێرن ئەم هەڵسوکەوتانە بکەن. کەواتە لە جیاتى گلەیی لە خەڵکیتر، با میللەت فریاى خۆى کەوێت. خواى گەورەش دەفەرموێت خوا چارەنووسى هیچ قەومێک ناگۆڕێت، مەگەر خۆیان، خۆیان بگۆڕن.)
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas