Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره به‌رز بکه‌ره‌وه
کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Page 1 of 1
کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
هیدایه‌ت واته وه‌رگرتنی حه‌ق و ڕاستییه‌کان وه‌کو خۆی هه‌روه‌ها ڕؤیشتن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی ، که‌لێره‌دا مه‌به‌ستمان وه‌رگرتن و به‌ڕاستزانینی حه‌قیقه‌تی ئیسلام و پابه‌ندبوونه به‌ئه‌رک و یاساکانه‌وه جا لێره‌دا پرسیارێک دیته پێشه‌وه که ئایا هیدایه‌تدان و ڕێنمایکردنی مرۆڤه‌کان بده‌ستی خۆیانه یان به‌ده‌ستی خوایه؟ وه زۆرێک له‌خه‌ڵکی کاتێک که‌سێک ده‌بینین که‌خراپه‌کاره یان فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێناهێنێت له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن : ئه‌و که‌سه‌ش حه‌زیده‌کد چاکه‌کاربوایه به‌ڵام چی بکات خوا هیدایه‌تینه‌داوه ، یان ئه‌گه‌ر له‌و که‌سه خۆی بپرسیت بۆچی نوێژ ناکه‌یت یان باڵاپۆش نابیت یان رۆژو ناگریت یان ئه‌گه‌ر له‌و که‌سه خۆی بپرسیت بۆچی نوێژ ناکه‌یتیان باڵاپۆش نابیت یان یان رۆژوناگریت یان .. فڵان کاری خراپ ده‌که‌یت ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: جارێ خواهیدایه‌تی نه‌داوم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هیدایه‌ت و وری خوا بڕوات بائاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و رۆژ به‌رۆژ لێیدوورده‌که‌وێته‌وه ، له‌ڕاستیدا ئه‌نجامدانی کاری چاکه و وازهێنان له‌خراپه‌کاری به‌شێوه‌ی موعجیزه نابێت که‌سێک خۆی ئه‌یه‌وێت وه‌ڵامی بانگه‌وازی خوا بداته‌وه خوای په‌روه‌ردگار به‌زۆرداری یان به‌شێوه‌ی موعجیزه نایهێنێته‌وه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست ، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌تیان به‌موعجیزه بوایه ئه‌ی بۆچی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوه‌ڵانی و شوێنکه‌وتوانی له‌گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلامدا موعجیزه‌یان به‌کارهێناوه‌له‌ڕاستیدا ئیسلام ئاینی عه‌قڵ و هه‌ست و واقیعه نه‌ک موعجیزه ، ئه‌وان هه‌تا ئه‌م په‌یامه‌یان به‌ئێمه گه‌یاندووه چه‌ندین ئازاریان چه‌شتووه چه‌نده‌ها قوربانیان داوه ، ئه‌گه‌ر به موعجیزه خه‌ڵك شوێنی ڕیبازی ئیسلام بکه‌ون ئایابۆچی خوای بێهاوتا هۆکاره‌کانی بینین و بیستن و بیرکردنه‌وه‌ی پێبه‌خشیوین . جا بۆده‌ستکه‌وتنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره (کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت؟) به‌ڕوونی وبێدوودڵی بابچینه خزمه‌تی قورئانی پیرۆز و سه‌رنجی چه‌ند ئایه‌تێک بده‌ین خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (سوره‌تی الإنسان ئایه‌تی ) واته : بێگومان ئێمه مرۆڤمان دروستکردووه له‌تێکه‌ڵه‌یه‌ک ، له‌کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقیبکه‌ینه‌وه هه‌ربۆیه ه‌زگاکانی بینین و بیستنمان پێبه‌خشی ، به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمایمانکرد بۆڕێگه‌ی ڕاست ، به‌ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار یان بیبڕواو خوانه‌ناس ، واتای ئایه‌ته‌که ڕوون و ئاشکرایه ، دیاره له‌و کاته‌وه که‌خوای په‌روه‌ردگار دروستیکردووین ڕینمایسیکردوین بۆڕێگه‌ی ڕاست وه‌چه‌نده‌ها هۆکاری پیبه‌خشیوین چه‌نده‌ها هه‌لمان بۆده‌ره‌خسینیت بۆ به‌رده‌وام بونمان له‌سه‌ر ئه‌وڕیگه‌یه یان گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆسه‌ر ڕیگه‌که دوای ئه‌وه‌یکه لییدووربکه‌وینه‌وه ، خوای کاربه‌جی له‌م ئایه‌ته‌دا که‌ده‌فه‌رموێت بینین و بیستنمان پیبه‌خشیون ، باسی چاو گوی ناکات چونکه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رجه‌می خه‌ڵکی چاوو گوێیان هه‌یه به‌ڵام که‌مێکیان ڕاستی پیده‌بینین یان ده‌بیستن ، وه‌خوای بیهاوتا ئازادی به مرۆڤه‌کان به‌خشیوه له‌به‌کارهینانی چاو و گوێیان جا بۆ بینین و بیستنی حه‌ق و ڕاستیه‌کان به‌کاریبهێنن یان به پێجه‌وانه‌وه ، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌یه که‌خوای په‌روه‌ردگار ڕێزێکی زۆری به‌مرۆڤه‌کان به‌خشیوه هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (سوره‌تی یونس ئایه‌تی ) واته : ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆر و به‌ناچاری ) جائایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌ی ئیماندار) ده‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌یت بۆئه‌وه‌ی بڕواداران ؟! که‌واته کێ به‌رپرسیاره ؟ له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن خوا هیدایه‌تی نه‌داون ته‌نها خۆگێلکردنه‌و هیچی تر ئایه‌ت و فه‌رموده زۆرنده‌رباری هیدایه‌تیان و ڕێنمایکردنی مرۆڤه‌کان وه لێره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێک ئایه‌ت ده‌که‌م بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌که بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه به به‌رپرسیار بزانین نه‌ک که‌سێکی تر وه‌ک (خوای په‌روه‌ردگار ، خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ر ، شه‌یتان ، ... هتد)چونکه هه‌موو چاکه‌یه‌ك له‌لای په‌روه‌ردگاری به‌به‌زه‌یی و کاربه‌جێوه پێمانده‌گات و هه‌موو خراپه‌یه‌کیش له‌خۆمانه‌وه‌یه وه‌ك خوای بێهاوتا ده‌فه‌رموێت (سوره‌تی یونس ئایه‌تی ) ئه‌مه‌یش چه‌ند ئایه‌تێکه له‌و باره‌یه‌وه :
1- خوای په‌روه‌ردگار دفه‌رموێت : ئه‌و که‌سه‌ی که خراپه‌کاری ده‌کات ) ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕینمایکردمایه ئه‌وا من له ڕیزی چاکه‌کاراندا ده‌بووم . نه‌خێر وانییه ، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆهات به‌ڵام ...
2- سوره‌تی (الأنفال) ئایه‌تی واته : وه‌ك ئه‌و که‌سانه مه‌بن که‌وتیان تیگه‌یشتن و بیستمان گوێرایه‌ڵین له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن ( چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه)به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق بێژنین) ئه‌وانه‌ی که عاقڵ نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه کار‌و تێنافکرن و مێشکیان قوفڵداوه
1- خوای په‌روه‌ردگار دفه‌رموێت : ئه‌و که‌سه‌ی که خراپه‌کاری ده‌کات ) ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕینمایکردمایه ئه‌وا من له ڕیزی چاکه‌کاراندا ده‌بووم . نه‌خێر وانییه ، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆهات به‌ڵام ...
2- سوره‌تی (الأنفال) ئایه‌تی واته : وه‌ك ئه‌و که‌سانه مه‌بن که‌وتیان تیگه‌یشتن و بیستمان گوێرایه‌ڵین له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن ( چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه)به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق بێژنین) ئه‌وانه‌ی که عاقڵ نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه کار‌و تێنافکرن و مێشکیان قوفڵداوه
Page 1 of 1
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا هه‌میشه له گه‌ڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسولمانان ده‌کات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی ده‌م و چاوت پشوو بدات له‌یه‌کێک له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوه‌ر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas