Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Log in

I forgot my password

December 2017
SunMonTueWedThuFriSat
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!

View previous topic View next topic Go down

ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!

Post  Renas on Tue Jul 27, 2010 3:51 am



لە بریتانیا هەڵبژاردن کرا و سەرۆک وەزیرانى پێشوو، هەرکە زانیی دەنگى نەهێناوە، یەکسەر جەنتایەکەى هەڵگرت و چووە ماڵى خۆى و پیرۆزباییشى لە رکابەرەکەى کرد.
رۆژى دوواتریش، سەرۆک وەزیرانى نوێ هات و سپاسى کابراى پێشووى کرد و دەستبەکار بوو. ئیتر نە بگرو بکێش و نە هەراو هوریا و نە جرت و فرت و ئەو وڵات و ئەم وڵات کردن و .....
بەڵام لەم وڵاتەى ئێمە، ئەوە چەندین مانگە، هەڵبژاردن کراوە. کەچى نە جەماوەر و لایەنە سیاسییەکان، لە هیچ شتێک پەلەیان نییە. یەکەمجار هەر لەسەرەتاى هەڵبژاردن، بە جۆرەها بیانوو، سیماى پڕۆسەکەیان ناشیرین کرد. پاشان هەردوولا، لە جیاتى ئەوەى پێکەوە دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، پێشبڕکێیان بۆ سەرەدانکردنى وڵاتانى دەوروبەر دانا. خۆش ئەوەیە هەر خۆشیان دەڵێن نابێت دراوسێکانمان دەست وەردەنە ناو کاروبارى وڵاتەکەمان!
دوواى هەموو ئەو بەزمانەش، هەر ناگەنە ئامانج و حکوومەتى نوێ دەستبەکار نابێت و حکوومەتە ئێکسپایێرەکەش، لە خواى دەوێت ئەم بارودۆخە، هەر بەمشێوەیە بڕوات.
ئەوجا ئا لێرە، پرسیارەکەى سەرەوە، خۆى بەرجەستە دەکات:
ئەرێ بۆ ئەوێ وایە و ئێرە وا؟!
باش دەزانم، کە ئێوەش کۆمەڵێک وڵامتان بۆ ئەم پرسیارە، لا دەست دەکەوێت:
(کوڕە بابە، جا ئەگەر بەرپرسەکانى ئێمەش وەکوو مەسوولەکانى بریتانیا بان، حاڵمان وا نەدەبوو-- جا چۆن دەکرێت خۆمان لەگەڵ بریتانیا بەراورد بکەین -- کاکە مەسوولەکانى ئێمە دەیانەوێت لە دزى بەردەوام بن و شەڕیان لەسەر دزییە نەک لەسەر بەرژەوەندیی خەڵک – جا بە ئێمە چى. هەرکەس بێتە سەر حوکم حاڵى ئێمە هەر وا دەبێت – بەرپرسەکانى ئەوان تێگەییشتوون و هى ئێمە نەزانن و .....)
من هیچیەک لە وڵامەکانى سەرەوە، نە بە تەواوى بە راست دەزانم و نە بە تەواوى بە هەڵەیان دادەنێم. بەڵکوو پێموایە، خاڵى سەرەکى شتێکى ترە، ئەویش ئەوەیە، کە بەرپرسەکانى بریتانیا باش لەوە ئاگادارن، کە خەڵکى وڵاتەکەیان، خەڵکێکى وشیار و تێگەییشتوون ونرخى دەنگى خۆیان دەزانن.
بۆیەش هیچ بەرپرسێک، ئەو جورئەتە ناداتە خۆى، کە یارى بە دەنگى هاووڵاتییەکانى بکات. من پێموایە، ئەگەر بەرپرسەکانى بریتانیاش بهێندرێنە عراق، حاڵەکە هەروا دەبێت کە ئێستا هەیە. چونکە هاووڵاتیی ئەم وڵاتە تا ئێستاش، نە قیمەتى دەنگى خۆى دەزانێت و لە مافەکانى شارەزایە. کەواتە بە ئاسانى و بە دوو قسە، لە خشتە دەبردرێت و یاریی پێدەکرێت. چما کۆمەڵێک بەرپرسى ئەمریکى لەم عێراقە، تووشى گەندەڵى نەبوون. ئەى بۆ لە ئامریکا ناوێرن کارى وا بکەن؟
لە کۆتایی دەڵێم: کاتێک ئێرەش وەکوو ئەوێی لێدێت، کە بەرپرسەکانى ئێمە بەباشى ئەوەیان بۆ دەرکەوێت، کە جەماوەر، بە ئاگایە و هەرگیز ئەوانە نابەخشێت، کە یارى بە چاەنووسیان دەکات. ئەگەر لایەنە سیاسییەکانى ناو گۆڕەپانى سیاسیی عێراق، بزانن کە خەڵک لە کەموکورتییەکانیان خۆش نابێت و چوارساڵیتر لە پرۆسەیەکى ترى دەنگدان، تۆڵەیان لێدەکاتەوە، هەرگیز ناوێرن ئەم هەڵسوکەوتانە بکەن. کەواتە لە جیاتى گلەیی لە خەڵکیتر، با میللەت فریاى خۆى کەوێت. خواى گەورەش دەفەرموێتSad خوا چارەنووسى هیچ قەومێک ناگۆڕێت، مەگەر خۆیان، خۆیان بگۆڕن.)


Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 7
Location : Slemani

View user profile http://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

View previous topic View next topic Back to top


 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum