Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره به‌رز بکه‌ره‌وه
ئه‌رێ په‌ره‌ستاره‌كانی كوردستان، به‌ڕاستی كۆتری سپین؟
Medicine :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1

كه‌م كه‌س هه‌یه، له كوردستان، سه‌ره‌دانێكی نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستانی نه‌كردبێت. جا یا خۆی یا خزمێكی نه‌خۆش بووه، یا ئه‌گه‌ر خوا ره‌حمی پێكردبێت و خۆی نه‌خۆش نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ره‌دانی دۆست و براده‌رێكی نه‌خۆشیش بووه، هه‌ر رێی كه‌وتووه‌ته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی له هه‌ولێرو شاره‌كانی تریش.
جارێ ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ پێشوازی له خه‌ڵك هه‌یه، من نازانم چۆن سیسته‌مێكه. خه‌ڵكانێك له پرسگه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانانه داندراون، كه ده‌ڵێی خوا زمانی خۆشی پێ نه‌داون و ته‌نیا قسه‌ی ره‌ق ده‌زانن كه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی بكه‌ن. هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیش نییه، كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی خه‌سته‌خانه، له حاڵی نه‌خۆشه‌كه‌ی بپرسێت، سوود له خزمه‌تگوزارییه‌كه وه‌رگرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له پێش ده‌ركه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان، چه‌ند ته‌له‌فۆنێك هه‌بێت و له ناو خه‌سته‌خانه‌ش نه‌خۆش به ئاسانی ده‌ستی به ته‌له‌فۆن رابگات، ره‌نگه زۆر له‌و خه‌ڵكه هه‌ر نه‌چێته ناو نه‌خۆشخانه‌و هه‌ر له ده‌ره‌وه یا ته‌نانه‌ت هه‌ر له ماڵه‌وه حاڵی نه‌خۆشه‌كه بپرسێت و ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه دروست نه‌بێت.
كۆتره سپییه‌كانی ناو خه‌سته‌خانه‌كانی كوردستانیش، فه‌زایه‌كی وا ناته‌ندروستیان خولقاندووه، كه نه‌خۆش مه‌گه‌ر ئیتر هیچ چاره‌یه‌ك شك نه‌بات، ده‌نا به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگیان ناكات و داواكارییه‌كی لێ ناخوازێت. چونكه دم‌وچاوی گرژ‌و تووڕه‌ی كۆتره‌كه، حاڵی نه‌خۆشه‌كه تێك ده‌دات.
په‌ره‌ستار له خه‌سته‌خانه، بۆ ئه‌وه كار ده‌كات، كه خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بكات، به‌ڵام له كوردستان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له گه‌ڵ نه‌خۆش له خه‌سته‌خانه نه‌خه‌وێت، رۆژی دوواتر ده‌بێت یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی گۆڕستان بكرێت. چونكه ئه‌وه‌ی لای كۆتره سپییه‌كان گرینگ نییه، حاڵ و وه‌زعی نه‌خۆشه‌كانه. ته‌نانه‌ت هاوڕێی نه‌خۆش ده‌بێت له بیری بێت كه كه‌ی كاتی خواردنی حه‌بی نه‌خۆشه‌و كه‌ی ده‌بێت ده‌رزییه‌كه‌ی لێ بدرێت. ئه‌وجا كه كاته‌كه‌ش هات، ده‌بێت چه‌ندجار بچێته لای كۆتره سپییه‌كه‌و لێی بپاڕێته‌وه، تاكو حه‌به‌كه‌ی بداتێ یا ده‌رزییه‌كه بێنێت و حه‌واڵه‌ی سمتی نه‌خۆشی بكات و هاواری لێ هه‌ستێنێت.
خوا نه‌كات، له دره‌نگانی شه‌و، حاڵی نه‌خۆشێك تێك بچێت. كۆتری سپی نووستووه‌و كم دكتۆریش هه‌یه، خه‌وی لێ نه‌كه‌وتبێت. ئه‌وجا تا په‌ره‌ستار له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و دكتۆر خۆی ئاماده ده‌كات، خوا كه‌ریمه.
من پێشنیار ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه خه‌ریكی كۆنفڕانسێكن بۆ گۆڕینی سیسته‌می ته‌ندروستی له كوردستان. به‌رله هه‌موو شتێك خولێكی فێركردنی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش، بۆ ستافه‌كانی خه‌سته‌خانه‌كان بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
حه‌یفه ئه‌و هه‌موو ئیمكانییه‌ته‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وجا به‌مشێوه‌یه ناشیرین بكرێت. له كۆتایی باسی دیارده‌ی به‌تانی هێنان و شتۆمه‌ك گواستنه‌وه له خه‌سته‌خانه‌كان ناكه‌م، كه ئه‌مه‌یان ئیتر له‌م سه‌رده‌مه، دیارده‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا هه‌میشه له گه‌ڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسولمانان ده‌کات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی ده‌م و چاوت پشوو بدات له‌یه‌کێک له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوه‌ر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas