Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره به‌رز بکه‌ره‌وه
ئه‌وکاته‌ى سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌گریێت
Medicine :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
ئه‌وکاته‌ى سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌گریێت
ده‌گێڕنه‌وه, که بۆ یه‌که‌مجار له ئێران, له ساڵى ١٨٤٨ له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى ناسره‌ددین شاى قاجارو به فه‌رمانى ئه‌میرکه‌بیرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکات, کارى کوتانى منداڵان له دژى نه‌خۆشى خوریکه ده‌ستى پێ‌کرد، پێداویستییه‌کانى کوتان, به ته‌واى ئاماده‌کرابوون و شاره‌زای باشیش راهێندرابوون، بۆ ئه‌وه‌ى زۆر خێرا، سه‌ره‌تا هه‌موو منداڵانى تارانى ئه‌وکات و پاشان هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانى تر‌ى وڵاتى ئێران، بکوترێن.
دوواى چه‌ند رۆژ، خه‌به‌ریان دایه ئه‌میرکه‌بیر، که خه‌ڵک پێشوازى له پڕۆسه‌ى کوتان ناکه‌ن و ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانى خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و نایێڵن بکوترێن. هۆیه‌که‌شى ئه‌وه‌یه، که کۆمه‌ڵێک مه‌لاو فاڵچى و ریش سپى و ...هتد، به خه‌ڵکیان راگه‌یاندووه، که هه‌ر منداڵێک ئه‌و واکسینه‌ى بچێته ناو له‌شه‌وه، ئه‌وه یه‌کسه‌ر جنۆکه‌ش خۆى ده‌خاته ناوله‌شى و شێت ده‌بێت و ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ک چاک نابێته‌وه.
ئه‌میرکه‌بیر، بڕیاریدا هه‌رکه‌س سه‌رپێچى بکات و منداڵه‌که‌ى نه‌کوتێت، ئه‌وه ده‌بێت (٥) تومه‌ن سزا بدرێت. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ش چاره‌ى کارى نه‌کردو ئه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، پاره‌که‌یان ده‌داو ئه‌وانه‌ش که هه‌ژار بوون، هه‌ر نکۆڵییان له‌وه ده‌کرده‌وه، که منداڵیان هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری ئه‌میر كه‌بیر، خه‌ڵكێكی زۆر، به جۆره‌ها شێواز، سه‌رپێچییان كرد و كاره‌كه به ته‌واوی به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. رۆژێك پینه‌چییه‌كیان هێنایه لای ئه‌میر، كه منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی خوریكه گیانی له ده‌ست دابوو. ئه‌میر سه‌یری ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی كرد و وتی: ئێمه كه بۆ رزگاربوونی منداڵه‌كانتان، دكتۆرمان نارد؟ پیره‌مێرده‌كه به خه‌مه‌وه وڵامی دایه‌وه: جه‌نابی ئه‌میر، به منیان وتبوو، كه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت بكوتی، جنۆكه ده‌چێته ناو له‌شی. ئه‌میر هاواری كرد: وای له نه‌زانی. ئێستا جگه له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له كیس چووه، ده‌بێت پێنج تومه‌نیش باجی سزاكه‌ی بده‌ی. پیره‌مێرد پاڕایه‌وه‌و وتی هیچم نییه. ئه‌میر كه‌بیر ده‌ستی كرده گیرفانی و پێنج تومه‌نی پێداو وتی: بڕیار هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، بگره ئه‌و پێنج تومه‌نه، بخه‌ره ناو سندووقی ده‌وڵه‌ت.
دووای چه‌ند خوله‌كێك، دووكاندارێكیان هێنا، كه ئه‌ویش منداڵه‌كه‌ی به‌هۆی خوریكه مردبوو. ئه‌مجاره‌یان، ئه‌میر نه‌یتوانی خۆی رابگرێت و له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشت و ده‌ستی كرده گریان....
هه‌ر ئه‌وكاته، میرزا ئاقاخان(كاربه‌ده‌ستێكی كابینه‌ی ئه‌وكات) به‌ژوور كه‌وت. ناوبراو زۆر كه‌م ئه‌میركه‌بیری له كاتی گریان بینی بوو. هۆیه‌كه‌ی پرسی. خزمه‌تكاره‌كان، بۆیان گێڕایه‌وه، كه دوو منداڵی بچووكی پینه‌دۆز و دووكاندار، به‌هۆی خوریكه گیانیان له ده‌ست داوه. میرزا ئاقا خان، به سه‌رسووڕمانه‌وه وتی: زۆر سه‌یره، من وامزانی كه میرزا ئه‌حمه‌دخانی كوڕی ئه‌میركه‌بیر، مردووه كه ئه‌و وا بۆی ده‌گریێت.
ئه‌وجا له ئه‌میر نزیك بۆوه و پێی وت: گریانی به‌مشێوه‌یه، بۆ دوو منداڵی شیرخۆر، له جه‌نابتان ناوه‌شێته‌وه.
ئه‌میر سه‌ری به‌رز كرده‌وه و به تووڕه‌یی سه‌یری كرد. فرمێسكه‌كانی سڕیه‌وه و وتی: بێده‌نگ به. تا ئه‌وكاته‌ی ئێمه سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و خه‌ڵكه‌مان له ئه‌ستۆدایه، له مه‌رگیشیان به‌رپرسیارین.
میرزا ئاقاخان، به هێواشی وتی: به‌ڵام ئه‌وانه، له نه‌زانی خۆیان، منداڵه‌كانیان نه‌كوتاوه. ئه‌میر كه‌بیر به ده‌نگێكی به‌رز وتی: له نه‌زانینیشیان، هه‌ر ئێمه به‌رپرسارین. ئه‌گه‌ر ئێمه له هه‌ر گوند و كۆڵان و شه‌قامێك، قوتابخانه ئاوا بكه‌ین و په‌رتووكخانه دابمه‌زرێنین، دوعانووس و فاڵچییه‌كان به‌زمه‌كه‌یان كۆ ده‌كه‌نه‌وه. هه‌موو ئێرانییه‌ك، منداڵی راسته‌قینه‌ی منن و من له‌به‌ر ئه‌وه ده‌گریێم، كه بۆ ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه هێنده نه‌زان بن، كه به‌هۆی نه‌كوتان له دژی خوریكه، بمرن.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا هه‌میشه له گه‌ڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسولمانان ده‌کات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی ده‌م و چاوت پشوو بدات له‌یه‌کێک له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوه‌ر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas