Log in
Latest topics
Who is online?
In total there are 2 users online :: 0 Registered, 0 Hidden and 2 Guests None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
کە ئومێد هەبوو، تەمەنیش درێژ دەبێت
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
کە ئومێد هەبوو، تەمەنیش درێژ دەبێت
لە ماڵپەرى (بى بى سى) خوێندمەوە، کە داپیرەیەکى تەمەن ٨٢ ساڵە، بە ناوى (میرا ئیستێنفۆرد ئیسمیت)تازە بە تازە، رێککەوتنێکى لەگەڵ کۆمپانیاى (Honno) بەستووە، کە زنجیرەیەکى سێ بەشیان لە قاڵبى رۆمان بۆ بنووسێت، کە باسى ململانێی نێوان شێکسپیر و کریستۆفەر ماڵڕۆ دەکات.
بە خوێندنەوەى ئەم بابەتە، کەوتمەوە بیرى وڵاتەکەى خۆمان. کە لە رابەدەر نەخوێندەوارى تێدایە و خوێندەوارەکانیشمان، لەبەر ئەوەى زۆر کەم، بەلاى خوێندن و نووسین دا دەچن، جیاوازییەکى ئەوتۆیان لەگەڵ نەخوێندەواران نییە. پەرتووکخانە گشتییەکانى ئەم وڵاتە، خەڵوەتترین شوێنى شارەکانن و بۆیەش کەس بیر لەوە ناکاتەوە، کە گوندەکانیش پێویستییان بە پەرتووکخانە هەیە. تا ئێستاش لە هەندێک شوێن، ئەگەر خەڵک بتبینن، کە کیتابێک لە بن هەنگڵتە و بە رێگادا دەڕۆى، لێت دەپرسن، ئەرێ تۆش قوتابیی؟ لە کوێ دەخوێنى؟ ئەگەر وڵامت نەخێر بێت، بە سەرسووڕمانەوە، دەڵێن: ئەى ئەو کیتابە چییە لەگەڵتە؟! چونکە ئەوانە وا دەزانن، کە مرۆڤ، تەنیا لە قۆناغى قوتابیەتى، پێویستى بە خوێندنە و هەرکە ئەو قۆناغە بەسەر چوو، ئیتر، پەرتووکیش وەکوو لانکەى سەردەمى منداڵى، دەبێت، بخرێتە لایەکەوە.
ئێ کە دیدى خەڵک بۆ کیتاب و خوێندنەوە، وا بێت، دەبێ ئەو ژمارە کەمەى دەستى نووسینیان هەیە، بە چ ئۆمێدێک خۆیان خەریکى نووسین کەن؟ کە تیراژى زۆربەى کیتابە چاپکراوەکان، لە پێنج سەد، یا هەزار دانە تێپەڕ ناکات، ئیتر چۆن دەستى نووسەر قەڵەم بگرێت؟
باوکم بە رەحمەت بێت، کە دەیبینى شت دەنووسم، پێیدەگوتم: کوڕم، چەندى خوێندبێتمەوەو بیستبێتم، هەرچى نووسەرو شاعیر بووە، لە ناو کوردا، هەر هەمووى لە برسان مردوون، جا ئەگەر دەتەوێت زگت برسى نەبێت، واز لە نووسین بێنەو بیر لە کارێکیتر بکەوە.
ئەوجا، لە وڵاتێکى وادا، کەسێک هەموو ئومێد و ئارەزووى، کیتاب و نووسین و خوێندنەوە بێت و کۆمەڵگاش بەمشێوەیە سەیرى بکات، چ ئۆمێدێکى دەبێت، بۆ ئەوەى لە کارەکەى بەردەوام بێت.
کە ئومێدیش نەبوو، چون وەکوو ئەم داپیرە بەڕێزە، تەمەنى درێژ دەبێت و دوواى ٨٢ ساڵ، تازە دەست دەکاتە کارێکى وا گەورەو بەپێزو سوودمەند بۆ هەموو مرۆڤایەتى؟
نەخێر لێرە ئومێد و هیواکان کورتن و بۆیە تەمەنەکانیش تەنیا نیوەى هاوینەکان دەبڕن و هەرگیز پاییزەکان نابینن. چ بگاتە ئەوەى وەکوو داپیرە بیر لە بەهارێکیتر بکەنەوە.
بەداخەوە.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas