Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
بوون چۆنە؟
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
بوون چۆنە؟
هەستى، گەردوون، گیتى، جیهان و... هەموویان، ناون بۆ ئەو بوونەى کە ئێستا هەیە و ئێمەش بە گۆى زەویەکەمان، بەشێکین لەم بوونە.
پرسیارێکى هەمیشەیی، مێشکى مرۆڤى بە خۆیەوە، خەریک کردووە: ئەرێ بوون چەندە و چۆنە و لە کوێوە بۆ کوێیە؟ ئایا بوون سنوورى هەیە؟ ئایا بوون هەر هەبووە، یا دروست کراوە؟ گەلۆ بوون بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئێمەى مرۆڤ لەو بوونەدا، چ ئەرکێکمان لەسەر شانە؟ باشە لەو بوونەدا، کەس حیساب بۆ ئێمەى مرۆڤ دەکات؟ و سەدان پرسیاریتر.
ئەگەر واز لە فەلسەفە بهێنین، دەتوانین بڵێین، مرۆڤ بە دوو شێواز، وڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە: یەکەمیان وڵامى ئایینى، کە بەپێی ئەم وڵامە، جیهان لە لایەن پەروەردگارەوە، دروست کراوە، ئەویش بۆ مرۆڤ کە ئەشرەفى مەخلووقاتەو دوواى بڕینى قۆناغەکانیش، جیهان وێران دەبێت و مرۆڤەکانیش، لە رۆژى پەسڵاندا، دەبێت وڵامى دادگاى یەروەردگار بدەنەوە، چونکە لە کردارەکانى سەر دنیایان بەرپرسن و بەپێی چاکەو خراپەکانیان، سزا دەدرێن و خەڵات دەکرێن.
شێوازى دووەم، وڵامى زانستییە، کە ئەویشیان پشت ئەستوورە بە زانیارییەکانى مێشکى مرۆڤ و ئەو دەستکەوتە زانستییانەى رۆژ لە دوواى رۆژ، مرۆڤ مێشکەکەى پێ دەوڵەمەند دەکات.
لە هەندێک شوێن، وڵامە ئایینییەکان، لەگەڵ وڵامە زانستییەکان، یەکدەگرنەوەو لە هەندێک شوێنیش، نەک یەک ناگرنەوە، بەڵکو پێچەوانەى یەکترین. گومان لەوەدا نییە، کە ئەوەى ئێمە لێرە باسى دەکەین، هیچ ناکۆکییەکى لەگەڵ ئایین نییەو دەکرێت، بکرێتە تەفسیرێکى زانستى بۆ فەرماییشتە ئایینییەکان. دەشکرێت وەکوو پێشکەوتنێکى زانستى سەیر بکرێت و دوور لە ئایین شەنوکەو بکرێت و ئەنجامەکانى ریزبەند بکرێن.
زانست دەڵێت: کە بوون، لە تەقینەوەى گەورەوە(بیگ بەنگ)دەستى پێکردووەو قۆناغى جۆراوجۆرى بڕیوەو هێزى تەقینەوەکە، تا ئێستاش بەردەوامەو بوون لە فراوانبوون دایە. رۆژێک کە ئەم هێزە تەواو بوو، کردارى پێچەوانە روو دەدات و بوون بچووک دەبێتەوە، تا دیسان دەگاتە تەقینەوەى گەورە.
بەمپێیە، بوون، سنوورى هەیە، بەڵام ئەوەندە بەرفراوانە، کە ئێمەى مرۆڤ و زەویەکەشمان، لە ئاستى بەرفراوانى و گەورەیی بوون، بە هیچ حیساب دەکرێین.
لەم رۆژانە، هەیڤۆک(مانگى دەستکرد)ى پلانک، سەربە ئاژانسى بۆشاییگەڕى ئەورووپا، یەکەم وێنەى بوون(هەموو هەستى)ى بڵاو کردەوە؟ ئەم هەیڤۆکە ساڵێک لەمەوبەر رەوانەى بۆشایی ئاسمان کراوەو ئەم وێنەیەى لە مەوداى یەک ملیۆن مایل لە زەوى رەوانە کردووە. وێنەکە پێشان دەدات، کە گیتى بە شێوەى هێلکەیە. ئەگەر سەیرى وێنەکە بکەین: دەبینین کە هێڵێکى سپى لە ناوەڕاستى هێلکەکە بە رۆشنى دیارە. ئەم هێڵە هەمان کاکێشکى رێی شیرییە، کە خێزانى خۆرى ئێمە، بەشێکى لە رادەبەدەر بچووکى ئەم کاکێشکەیە.
کۆپەرە(کۆتەر)ى کاکێشکى رێی شیرى، ١٠٠ هەزار ساڵى تیشکى، فراوانە و ئەستوورییەکەشى هەزار ساڵى تیشکییە. مەزەندە کراوە، کە ئەم کاکێشکە، ٤٠٠ بلیۆن ئەستێرەى هەیە. کاکێشکى ئاندرۆمدا، کە جیرانى کاکێشکى رێی شیرییە، یەک ترێلیۆن ئەستێرەى هەیە.
بۆ ئەوەى باشتر لە فراوانیی کاکێشکى رێی شیرى تێ بگەین، ئەو میناکە لەبەر چاو بگرن: کە ئەگەر کۆپەرەى ئەم کاکێشکە ببێتە ١٠ مەتر، پانایی خێزانى خۆرى ئێمە، دەبێتە 0/1ى میلیمێتر.(ویکى پیدیا).
ئەوجا، هەروەکوو لە وێنەکە دیارە، بوون لە ژمارەیەکى یەکجار زۆر، کاکێشک پێکهاتووە، کە زۆربەیان لە کاکێشکى رێی شیرى گەورەتر و بەرفراوانترن.
لێرە، با خۆمان و گۆى زەوى وەبیر خۆمان بێنینەوە. ئەرێ، لە هەمبەر ئەو هەموو فراوانى و گەورەییە، ئێمە و زەویەکەمان و تەنانەت خێزانى خۆرەکەمان، بە خۆر و هەموو هەسارەو مانگەکانى، چەندەم سفرى پشت فاریزەین؟؟
تێبینى: ساڵى تیشکى، واتە ئەو مەودایەى کە تیشک لە ماوەى ساڵێک دەیبڕێت. تیشکیش لە هەر چرکەیەک، ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتر بڕ دەکات.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas