Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره به‌رز بکه‌ره‌وه
كار و چاڵاكییه‌كانی هونه‌رمه‌ند (ته‌یب موعته‌سم) له فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا
Medicine :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1

[right]
فیلیمێكی دیكۆمێنتاری له سه‌ر ژیان و كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی (ته‌یب موعته‌سم) دروست ده‌كرێت.
هه‌ڵگۆرد عه‌بدولوه‌هاب _ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتارییه وتی: "له راستیدا هێشتا ناومان بۆ فیلمه‌كه دانه‌ناوه، چونكه ئیشی له سه‌رده‌كه‌ین وفیلمه‌كه له سه‌ر هونه‌رمه‌ند (ته‌یب موعته‌سم)ه، كه فیلمێكی دیكۆمێنتارییه‌وه و ته‌مسیلیشی له‌گه‌ڵه، باس له ئازایه‌تی و به‌هره‌مه‌ندی ئه‌و ده‌كات كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تییه و له دوو ده‌ست و پێدا ته‌نها یه‌ك په‌نجه‌ی كارده‌كات و ئه‌ویش كاری كۆمپیوته‌ری پێده‌كات و ئه‌و له منداڵییه‌وه تا ئێستا كاری هونه‌ری ده‌كات و كۆڵی نه‌داوه، به‌راستی ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یكات وه‌كو دارێك وایه له سه‌ر به‌ردێك شین بووبێت. ئێمه پێمان باش بووخه‌ڵكیش ئازایه‌تی و دڵسۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ببینێت و بزانێت، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م فیلمه دێكۆمێنتارییه‌ی له سه‌ر بكه‌ین و وێنه‌ی شوێنه‌كه‌ی له رواندز و ماڵی خۆی و دوكانه‌كه‌ی و گوندی سه‌ران كه ژیانی منداڵی تیَدا به‌سه‌ر بردووه و ئه‌و شوێنانه‌ی كاری تیَداكردووه و دیواری مزگه‌وته‌كه‌ش كه وێنه‌ی له سه‌ر كێشاوه گرتووه".
له‌باره‌ی ته‌واوبوونی فیلمه‌كه و وورده‌كارییه‌كانیش وتی: "به‌گشتی ئێمه ستافێكین له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن، كه یه‌كه‌ی به‌ڕهه‌مهێنانی دیكۆمێنتیمان هه‌یه و ئه‌م كاره به‌جێده‌گه‌ینین، هیواخوازین كاره‌كان زوو ته‌واو بن و ئێستا كاری مۆنتاژی بۆده‌كرێت، دوای ته‌واوبوونی به‌خۆرای ده‌یده‌ینه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندان، ده‌رفه‌تێكیش دروست ده‌كه‌ین، كه فیلمه‌كه له رواندز نیشان بده‌ین و هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی شاره‌كه و لاینی فه‌رمی و قایمقامی رواندزیش بانگهێشتده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه به پاره‌یێكی كه‌م شتێكی باشمان كردووه. ئه‌گه‌ر چی هێشتا كاری مۆنتاژی ماوه، به‌ڵام ماوه‌ی فیلمه‌كه نزیكه‌ی 45 ده‌قیقه ده‌بێت و دڵنیاشبن فیلمێكی جوان و باش ده‌بێت"
هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سم خاوه‌ن 10 پێشانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و زیاتر له 20 پێشانگه و فیستیڤاڵ و چاڵاكی هونه‌ری به‌شداری كردووه و پێشانگه‌یێكی فۆتۆگرافیشی كردۆته‌وه وئێستاش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه كۆنه‌كانی شاری رواندزه له سه‌رجه‌م بواره‌كان، له كاره هونه‌رییه‌كانیشیدا به‌رده‌وامه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب-رواندز)ه.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا هه‌میشه له گه‌ڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسولمانان ده‌کات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی ده‌م و چاوت پشوو بدات له‌یه‌کێک له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوه‌ر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas