Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌

Join the forum, it's quick and easy

Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Medicine
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Log in

I forgot my password

May 2024
SunMonTueWedThuFriSat
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

رۆژى جیهانیی نێلسۆن ماندێلا

Go down

رۆژى جیهانیی نێلسۆن ماندێلا  Empty رۆژى جیهانیی نێلسۆن ماندێلا

Post  Renas Tue Jul 27, 2010 3:39 am

[right]
Monday, July 19, 2010
رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ رێزگرتن لە خەباتى نێلسۆن ماندێلا، قارەمانى رەشپێستى ئافریقاى باشوور، لە دژى ئاپارتاید، رۆژى ١٨ى تەممووز، کە دەکاتە رۆژى لە دایکبوونى ئەم کەڵە پیاوە، بە رۆژى ماندێلا ناوزەد کرد. ئەمساڵ ماندێلا جەژنى ٩٢ ساڵەى لە دایکبوونى دەگێڕێت.
من لە ساڵى ١٩٩٥، کە ئەوکات ماندێلا سەرۆک کۆمارى ئافریقاى باشوور بوو، دەمەتەقەیەکم لە قاڵبى شێعر، لەسەر کردارێکى ئەو مرۆڤە لەخۆ بردووە، نووسى، لە ژێر سەردێڕى (دەمەتەقەى خێلۆ و گێلۆ)و لە گۆڤارى گزنگ بڵاو کرایەوە. ئێستا جارێکیتر لێرە بڵاوى دەکەمەوە. هیوادارم جێی سەرنجى ئێوە هاوڕێیانى هێژا بێت. لەبیرتان بێت، کە ئەم شێعرە هى ئەو سەردەمەو بۆ بارودۆخى ساڵى ١٩٩٥ نووسراوە.
هەر بژێت ماندێلا، هەر بەرفراوانتر و پڕ رێڕەوتر بێت، رێبازى ماندێلا، رێبازى خەبات و کۆڵنەدان و پاکى و خزمەتى هەمیشەیی بە مرۆڤەیەتى.


دەمەتەقەێ خێلۆو گێلۆ

سەلامەعلێكوم گێلۆ حاڵەكەت
ميوان رێ دەدەی بۆ ناو ماڵەكەت؟
سڵاو خێلۆگيان فەرموو بەخێر بێی
ماڵ هەر هیخۆته منكێم ئەتۆكێی؟!
وەره كوڕی چاك، بڕێك دانيشە
براشت وەك خۆت ئەوڕۆ بێ ئيشە
مەمنوونم گێلۆ ماڵت ئاوابێ
خوا نەیگۆڕێ و كوڕت زاوابێ
له‌ماڵ دەركەوتم يەكسەر هاتمه لات
كوتم بزانم گێلۆ چی دەكات؟
وڵڵا خێلۆگيان وا هەر دەخوێنم
بەڵام بڕواتبێ سەر دەرناهێنم!
بەمسەره، خێلۆ سەرم سوڕماوە
لەم بەزموڕەزمه واقم وڕماوە
فەرموو ئەم وێنه هی (ماندێلا)يە
سەرۆك كۆماره له ئافريقايە
لێره نووسراوه نێلسۆن ماندێڵا
وا جلوبەرگی خۆی مەزات ئەكا!!
دەزانی بۆچی ئەوهای كردووه؟
چونكه قەرزاری حكوومەت بووه!!
چەند ماوەيەك بوو پارەی نەدابوو
دەينی تەلەفۆن له‌سەری مابوو!
باشه كاك خێلۆ ئەتۆ بێی وابێ؟
سەرۆك كۆمارێك وەزعی ئاوابێ؟!
ئا. ئا. گێلۆگيان دەبێ، بۆ نابێ؟
بەومەرجه‌ی كابرا وەك ماندێلا بێ
بزانێ مانای ئازادی و ژيان
بچێژێ تامی ئەشكەنجەو زيندان
نزيكەی سی ساڵ حەپسی كێشابێ
سەرەڕای ئەوەش كۆڵی نەدابێ
ئەوجا دەستی گه‌ل رزگاری بكات
سەرۆك كۆماريی به دەنگ پێ بدات
ئێ، كابرای ئەوها هەر دەبێ وابێ
ئەگەر وانەبێ (ماندێلا) نابێ
بەڵام تۆ هەقی كه باوەڕ نەكەی
چونكه هەر سەيری چوار دەورت دەكه‌ی
حوكمی هەرێمت پێوەر داناوە
بۆيه بەمچەشنه واقت وڕماوە
ئێ وڵڵا وايه، خێلۆگيان وايە
من كوردستانم له هزر دايه!
گەر له ئافريقا (رێفڕاندۆم) كرا
لێرەش لەلايەن خەڵك دەنگ درا
له‌وێ په‌رلەمان لێرەش په‌رلەمان
ئەوان مرۆڤن ئێمەش وەك ئەوان
جا ئەوان رەشن ئێمه سپينە
هەردو حوكمەتيش دێموكراسينە
ئەی بۆ حوكمەتی ئەوان ئەوهايه؟
حوكمەتی ئێمەش وا بەرەڵڵايه!
هەی هەی، كاك گێلۆ به‌خوا نه‌زانی
سەد ساڵ بخوێنی هەر وەك جارانی
كاكی خۆم كێشه له جێگەیترە
چاره سەريشی له رێگەیترە
من دەڵێم ئێمه هێشتا فێر نينە
دوور له فەرهەنگی دیموكراسينە
فێری درووشمين ئيمانمان نييە
نازانين مانای ئازادی چييه!
مرۆڤ و ژيان لامان بێقەدرن
خەڵكمان تامەزرۆی زۆرداری و غەدرن!!
ئەگەر مەسئوولين ئەگەر بەرپرسين
تەنيا له حاڵی خۆمان ئەپرسين!
پێستمان سپیيه به‌ڵام دڵڕەشين!
بۆيه له مافێ خۆمان بێبەشين
هەر كاتێ دڵمان سپی هەڵگەڕا
گەلی كورديشمان به مافی دەگا
ئەو جا دەبينی چ هەرايێكە
هەر كوڕه كوردێك ماندێلايێكە
رۆژى جیهانیی نێلسۆن ماندێلا  38289_10

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 14
Location : Slemani

https://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

Back to top


 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum