Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌

Join the forum, it's quick and easy

Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Medicine
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Log in

I forgot my password

May 2024
SunMonTueWedThuFriSat
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

نانۆ تەکنەلۆژى چییە؟

Go down

نانۆ تەکنەلۆژى چییە؟ Empty نانۆ تەکنەلۆژى چییە؟

Post  Renas Tue Jul 27, 2010 3:36 am

[right]

ماوەیەکە، دەستەواژەى (نانۆ تەکنەلۆژى) لە هەواڵ و وتار و بابەتە زانستى و ئابوورییەکان بەرگوێ دەکەوێت. بۆیەش بڕیارم دا، ئەم کورتە بابەتەى لەسەر بنووسم، تاکو هاوڕێیان زیاتر لەگەڵى ئاشنا ببن. بەڵام بەر لە هەموو شتێک با ئەوە بڵێم کە لە داهاتوویەکى نزیک، ئەوەى نەزانێت تەکنەلۆژیاى نانۆ، ماناى چییە، وەکوو ئەوە وایە، کە نەزانێت، لە ١تا کو ٢٠ بژمێرێت.
نانۆ(nano) پەیڤێکى پۆنانییە، بە مانى بچووک، کە بۆ ناوهێنانى یەک ملیاردەمى شتێک بەکار دێت. نانۆمەتر، واتە یەک ملیاردەمى مەترێک. بەو مانایە کە ئەگەر مەترێک بکەینە یک ملیارد بەش، نانۆ بە بەشێکى ئەو یەک ملیاردە دەگوترێت. لەبەر ئەوەى هەر ئەتۆم نزیکەى ١٠ نانۆمەترە، بۆیەش ئەو گۆتەنییە(اصطلاح)، لە کاتى لێکۆڵێنەوە لەسەر پیچە(زەڕە) ئەتۆمى و ملووکوولییەکان بەکار دێت.
با هەر لێرە ئەوەش بڵێم کە جگە لە نانۆتەکنەلۆژى، دەستەواژەیەکیتر هەیە، بە ناوى (نانۆزانست). جیاوازیی ئەم دووە لەوە دایە، کە نانۆ زانست، بریتیە لە کردارى لێکۆڵینەوە بەڵام نانۆتەکنەلۆژى، بریتییە لە کردارى بەکارهێنانى لێکۆڵینەوەکان، بۆ چارەسەریی کێشەکان و دروستکردنى شتى نوێ.
کار لەسەر نانۆتەکنەلۆژیا لە ساڵى ١٩٨١ دەستى پێکراوە، بەڵام لە ساڵى ١٩٨٩، زانایانى زۆربەى وڵاتانى پێشکەوتووى جیهان، بێ بڕانەوە، کار لەم بوارە دەکەن و تا ئێستا کۆمەڵێک سەرکەوتنى گەورەیان بەدەست هێناوە. چونکە دەوڵەتەکانیان پارەیەکى خەیاڵى بۆ ئەم تەکنەلۆژیانە تەرخان دەکەن. بۆ نموونە ئەڵمانیا تەنیا لە ساڵى ٢٠٠٩، بڕى ٤٤١ ملیۆن یۆرۆى بۆ لێکۆڵینەوە لە بوارى زانستى نانۆ تەرخان کردووە.
ئەوجا پرسیارێک: ئەم نانۆتەکنەلۆژیایە چ سوودێکى بۆ ئێمە هەیە؟
لە راستیدا، تەکنەلۆژیاى نانۆ، مرۆڤ دەباتە جیهانى وردیلەکان. واتە زانست لە جیاتى ئەوەى لەگەڵ سەرتاپاى شتێک یا بوونەوەرێک، بەرەوڕوو بێتەوە، دەڕوات لەگەڵ تاکتاکى ئەو شتانە بەرەو ڕوو دەبێتەوە، کە شتە گەورەکەیان دروست کردووە. بۆ وێنە، لە جیاتى ئەوەى لەگەڵ مرۆڤ و نەخۆشیی شێرپەنجە بەرەوڕوو بێتەوە، بە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیاى نانۆ، کار لەسەر یەکیەکى ئەو خانانەى لەشى مرۆڤ دەکات، کە شێرپەنجە دروست دەکەن. چونکە تەکنەلۆژیاى نانۆ، ئەو توانایە دەداتە مرۆڤ، کە دەستەکانى داهێنان و چارەسەریی خۆى، بە قەد ئەتۆمێک بچووک بکاتەوە.
بۆ ئەوەى لە رادەى ئەم وردییە تێبگەن، ئەو میناکانە یارمەتیتان دەدەن:
ئەندازەى نانۆ لە بەرامبەر مەترێک، وەکوو ئەندازەى کەللایێکە، لە هەمبەر گۆى زەوى، یا یەک نانۆ یەکسانە لەگەڵ ئەو بڕە مووەى تەنیا لە کاتى کێشانى مووسى ریشتاشى بەسەر روومەتى ئێوە، سەرلەنوێ دەردێتەوە. کەواتە نانۆ لە رادەبەدەر بچووکە.
زانایان، بە دروستکردنى وردیلەى وا، دەتوانن، بەبێ ئەوەى دەست بخەنە ناو کاروبارى خانەکانى ترى پێکهاتەى لەشى مرۆڤ، یەکسەر کار لەسەر یەک خانە بکەن و بەو سازەى دەیانەوێت بیڕەخسێنن. بۆ وێنە، تۆژەرانى کلینیکى زانکۆى موونیخ، بۆ ناسینى ئەو باکتریانەى کە لەناو لەشى مرۆڤ بەهۆى خواردنى دەرمانى زۆر، خۆڕاگرتر بووینەو ئیتر دەرمانە ئاساییەکان، کاریگەرییان بەسەریانەوە نەماوە، کۆمەڵێک نانۆکریستالى تایبەتیان بەکار هێنا. ئەم وردیلە کریستالانە، لە وردیلەى ترى رەنگى ئاخێندراون، ئەم وردیلە دەستکردانە، دوواى ئەوەى چوونە ناو لەشى مرۆڤ، بەکتریایەکان دەناسنەوەو پێیانەوە دەنووسێن، ئەوجا لە کردارێکى زانستیانەى زۆر ئاڵۆز، زانایان لە رێگەى وردیلەکانى خۆیان و یەهۆى ئەو رەنگەى بەکاریان هێناوە، بەکتریاکان لە ژێر میکڕۆسکۆپ دەبینن و تیشکى سووریان ئاراستە دەکەن. ئەم تیشکە دەبێتە هۆى بەرهەمهاتنى ئۆکسیژن و ئۆکسیژێنەکەش، بەکتریاکان لەناو دەبات.
یا لە شوێنێکیتر، زانایان بە سوود وەرگرتن لە نانۆتەکنەلۆژیا، خەریکن دەرمانەکانیان یەکسەر رەوانەى ناو سلوولە نەخۆشەکان دەکەن و بەمشێوەیە، نەخۆشییەکانى دڵ و شێرپەنجەو چەندین نەخۆشییتر چارەسەر دەکرێن بەبێ ئەوەى سلوولەکانیتر بەهۆى کاریگەریی دەرمان تووشى زیان ببن.
با زۆر سەرتان نەئێشێنم. نانۆتەکنەلۆژیا بە زوویى دەتوانێت بەمشێوەیەو دەیان شێوازیتر، هاوکاریی مرۆڤ بکات:
1) دروستکردنى کەلوپەلى زۆر سووک و خۆڕاگر بۆ کارى رۆژانە.
2) کۆتاییهاتن بە پێویستیى مرۆڤ بە سووتەمەنییە ئالوودەکارەکانى وەکوو نەفت لێکەوتەکانى و خەڵۆزى بەرد و .....
3) بەرهەمهێنانى زلەکۆمپیۆتەرى زۆر بچووک و زۆر خێرا، بە تێچوونەکى زۆر کەم.
4) بەرهەمهێنانى چەکى زۆر سووکتر و بچووکتر و هۆشمەند، بە نرخى هەرزانتر و نەبینراو بۆ رادار و بە هێزى بڕى زیاتر.
5) ناسینى خێراى هەموو تایبەتمەندییە ژێنەتیکییەکان و ئاکار و زەمینەى تووشبوون بە جۆرەکانى نەخۆشى لاى مرۆڤ.
6) ئاراستەکردنى وردى دەرمان، بۆ شوێنە پێویستەکانى لەش و درێژکردنەوەى تەمەنى مرۆڤ.
7) لەناوبردنى تەواوى تەنە ئالوودەکارەکانى شار و ناوچە پیشەسازییەکان.
Cool دروستکردنى جلوبەرگى هەمیشە پاک و هۆشمەند.
9) بەرهەمهێنانى یەکجار زۆرى ئەو کەلوپەل و ئامێرانەى کە تا ئێستا لە رووى زانستى و ئابوورى، نەدەکرا دروست بکرێن. چونکە یا گران رادەوەستان، با لە رووى زانستى بەهەمهێنانیان زۆر بە زەحمەت بوو.
10) گەلێ بابەتى سەیر، کە ئێستا هەر بە مێشکى مرۆڤ دا نایێت.
هەر سەبارەت بەو دەستکەوتانەى نانۆتەکنەلۆژى بۆ مرۆڤ دەستەبەر دەکات، دکتۆر (Smalley)سەرۆکى گرووپى تۆژینەوەى زانکۆى رایس دەڵێت:
بیننە بەرچاوى خۆتان، کە بە خواردنەوەى ئاوى میوەیەک، شێرپەنجەتان چارەسەر بکرێت. یا زلەکۆمپۆتەرێکى هەرە پێشکەوتوو، لەبەر چاو بگرن، کە قەبارەکەى بەقەد سلوولێک بێت. یاخود گەمییەکى بۆشاییگەڕى چوار کەسى، کە بە دەورى زەوى دەخولێتەوەو تەنیا بەقەد ئۆتۆمۆبیلێکى ماڵەوەتان، پارەى تێچووبێت.

سەرچاوەکان:

__ DW.
__ ویکى پیدیا.
__ ئەنجومەنى فیزیکزانانى ئێران.
نانۆ تەکنەلۆژى چییە؟ 37657_10

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 14
Location : Slemani

https://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

Back to top


 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum