Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌

Join the forum, it's quick and easy

Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Medicine
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Log in

I forgot my password

April 2024
SunMonTueWedThuFriSat
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930    

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

جلوبەرگ، نیشانەى مرۆڤایەتى نییە.

Go down

جلوبەرگ، نیشانەى مرۆڤایەتى نییە. Empty جلوبەرگ، نیشانەى مرۆڤایەتى نییە.

Post  Renas Tue Jul 27, 2010 3:34 am

[right]


ئافرەتێک بە جلوبەرگێکى کەون و هەرزان و هاوسەرەکەى بە قاتێکى دووراوى دەست و کەون و بێسەروبەر، لە شارى بۆستۆن، لە شەمەندەفڕ دابەزین و بەرەو نووسینگەى سەرۆکى زانکۆى هارڤارد بەڕێ کەوتن.
سکرتێرى سەرۆکى زانکۆ، کە تەماشاى ئەم دووکەسەى کرد، بەخۆى وت، دیارە بە هەڵە هاتوون و دیارە نازانن، ئێرە زانکۆى هارڤاردە.
پیاوەکە بە ئارامى وتى: دەمانەوێت سەرۆکى زانکۆ ببینین. سکرتێر بە رووترشى وڵامى دایەوە: بەڕێزیان ئەمڕۆ سەرقاڵن. ئافرەتەکە وڵامى دایەوە: کێشە نییە، ئێمە چاوەڕوان دەبین.
سکرتێر چەن ساعەتێک، خۆى تێنەگەیاندن، بەڵکوو واز بێنن و بڕۆن. بەڵام ئەم دووە هەر دانیشتن. سکرتێر کە لە رۆییشتنیان نائومێد بوو، بڕیاریدا، کاتێکیان بۆ لە سەرۆک وەرگرێت و سەرۆکیش، بە بێزارى قبووڵى کرد.
سەرۆکى زانکۆ، زۆر بەبێ تاقەتى پرسیارى هۆى هاتنەکەیانى لێ کردن. ئافرەتەکە، وڵامى دایەوە: کە ئێمە کوڕێکمان هەبوو، کە ساڵێک لە هارڤارد، خەریکى خوێندن بوو. ئەو زۆر لێرە رازى بوو. بەڵام نزیکەى ساڵێک لەمەوبەر، گیانى لەدەست دا. من و هاوسەرم پێمانخۆشە، کە بۆ بیرەوەرى ئەو، شتێک لەناو زانکۆ ئاوا بکەین.
سەرۆکى زانکۆ بە تووڕەیی وڵامى دایەوە: خاتوونى بەڕێز، ئێمە ناتوانین بۆ هەرکەسێک کە دێتە هارڤارد و پاشان دەمرێت، پەیکەرێک لە ناو زانکۆ قیت بکەینەوە. ئەگەر کارێکى وا بکەین، ئێرە وەکوو قەبرستانى لێدێت.
ئافرەتەکە، بە پەلە وڵامى دایەوە: ئۆهـ نە، ئێمە نامانەوێت پەیکەرێک دروست کەین، پێمانباشە باڵاخانەیەک پێشکەشى هارڤارد بکەین.
سەرۆکى زانکۆ سەیرێکى جلوبەرگى کەون و بێسەروبەرى ژن و مێردەکەى کرد و وتى: باڵاخانە! دەزانن تێچووى باڵاخانەیەک چەندە؟ نرخى باڵاخانەکانى ئێستاى هارڤارد، ٧ تا ٨ ملیۆن دۆلارە.
ئافرەتەکە کەمێک بێدەنگ بوو. سەرۆکى زانکۆ خۆشحاڵ بوو، رەنگە خۆشحاڵ بووبێت کە بەڵاى ئەم دوو چیڕ درێژەى لەکۆڵ خۆى کردبۆوە.
ئافرەتەکە، تەماشایەکى هاوسەرەکەى کرد و بە ئارامى وتى: ئەگەر تێچووى دانانى زانکۆیەک هەر ئەوەندەیە، ئەى بۆ خۆمان زانکۆیەک دانەمەزرێنین.
پیاوەکە، سەرێکى هەژاند و سەرۆکى زانکۆ واقى وڕما. لیلاند ئستانفۆرد و خانمەکەى هەستان و بەرەو کالیفۆرنیا بەڕێکەوتن. بەمشێوەیە، لە ساڵى ١٨٨٥ئەم ژن و مێردە، زانکۆى ئستانفۆردیان کە ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین زانکۆکانى جیهان بە یادى کوڕەکەیان ئاوا کرد. کوڕێک کە سەرۆکى زانکۆى هارڤارد هیچ بایەخێکى پێنەدا. ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەى بە بینینى جلوبەرگى دایک و باوکى ئەم کوڕە، پێی وابوو، بنەماڵەیەکى هەژارن.
جلوبەرگ، نیشانەى مرۆڤایەتى نییە. 35330_10

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 14
Location : Slemani

https://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

Back to top

- Similar topics

 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum