Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌

Join the forum, it's quick and easy

Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Medicine
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Log in

I forgot my password

April 2024
SunMonTueWedThuFriSat
 123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
282930    

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

میسی ناوێكی پڕ لە ناوەرۆك--جەلال سەعید

Go down

میسی ناوێكی پڕ لە ناوەرۆك--جەلال سەعید Empty میسی ناوێكی پڕ لە ناوەرۆك--جەلال سەعید

Post  Renas Tue Jul 27, 2010 3:06 am

[right]
لە ژمارە 252ی رۆژی 12-7-2010 هەفتەنامەی زاری كرمانجی بابەتێك لەژێر ناوی (میسی یا ناوی بێ‌ ناوەڕۆك) بەپێنووسی(سەدیق سەعید رواندزی) بڵاوكراوەتەوە، سەرەتا كە بابەتەكەم كەوتە بەرچاو، گووتم دەبێ‌ هەڵەیەك لە ناو‌و وێنەكە نەبێت، چونكە مامۆستا سەدیق سەعید محەمەد ناسراو بە (سەدیقی گچكە) رۆژنامەنووسێكی وەرزشی‌و وەرزشوانێكی دێرینی شاری هەولێرە‌و بەرپرسی لاپەڕەی وەرزشییە لە رۆژنامەی خەبات، بەڵام پاشان دوای تێڕامانم بۆ بابەتەكە بۆم دەركەوت هی مامۆستا (سەدیق سەعید رواندزی) یە نەك هەولێری، بەداخەوەش هاوكات لە رۆژی بڵاوكردنەوەی بابەتەكە بۆ ئێوارە مامۆستا (سەدیق سەعید) ناسراو بە سدیق گچكە كۆچی دوایی كرد‌وگیانی پاكی بەخاك سپارد، بە هەرحاڵ نووسەر شەكری ئەوەی شكاندووە، كە هیچ لە وەرزش نازانێت، بەڵام ئاگاداری ئەوەیە ژمارەیەكی بێ‌ شومار لە گەنج‌ولاو وخوێندكار‌و بەتەمەنەكانیشمان هاندەری تۆپی پێ‌‌ویانە‌وهەڵبژاردەكانن.
برای نووسەر... لە هیچ سووچێكی ئەم دونیایە نەمزانیووە كەسێك یان نووسەرێك یان رۆشنبیرێك، بڵێت من هیچ لەم بوارەدا نازانم، لە هەمانكاتیشدا باسی لێوەبكات‌وشرۆڤە‌و رەخنەی جیاجیای ئاراستە بكات، هاندەرانیش لە نێو وڵاتدا رێزبەندی بكات، پۆلبەندنی كەسەكانی ئەو بوارەش بكات، رەنگە بوارێك بۆ بوارێكی تر جیاوازی هەبێت، بەڵام نەمزانیووە هەر لە رۆژی ئەنجامدانی یەكەم یاری نێودەوڵەتی بۆ تۆپی پێی لە نێوان هەڵبژاردەی ئینگلتەرەوئۆسكوتلەندە، لە(3-11-1872) كە بەبێ‌ گۆڵ بەكۆتا هات، تاكو ئێستە رێزبەندی بۆ هاندەرانی كرابێت‌و چیرۆك نووس‌و شاعیران و ئەدیبان و موفەكیرانیش!! كاری خۆیان جێهێشتبێت‌وهێرشیان بۆ وەرزشكاران بردبێت.
لە هەمانكاتدا نەمزانیووە نووسەرێك یان رۆژنامەنووسێكی وەرزشی ئەو رێگایەی بە خۆ دابێت نووسینێك لە سەر چیرۆك‌و یان بابەتێكی ئەدەبی ‌وسیاسی نووسیبێت، بەڵام دیارە ئەمەشیان داهێنانێكی دیكەی نوێیە، ئێمە نەمانزانیووە!. كاكی نووسەر دەفەرموێت نەوەی نوێی ئێمە ئەوەندی رۆژنامەی وەرزشی دەخوێننەوە‌وناوی یاریزانانی یانەكانی جیهان دەزانن ئەوەندە داهێنەرانی كوردستان ناناسن...وەك بڵێی نیشتیمان پەروەری بەسەر وەرزشوانان و هاندەرانی تۆپی پێ‌ بفرۆشێت وایە، هەرچەندە بەبێ‌ ستایش‌و پێ‌ هەڵگوتن و موزایەدە، زیاتر لە (30) ساڵە رۆژانە هامشۆم لەگەڵ تۆپی پێ‌ هەیە، بەڵام تاكو ئەم كاتە رێگام بەخۆم نەداوە لەسەرهەموو یارییە وەرزشیەكان قسە بكەم، كەچی خەڵكی تر نیشتیمان پەروەری بە وەرزش و وەرزشكاران دەفرۆشێت. نووسەری بەڕێز ئەی هەر ئێوە نین دەڵێن (نان بۆ نانەوا ‌وگۆشتیش بۆ قەساب) یان بۆخۆتان...!!!، زیاتر لە (1300) كەسی شارەزا‌وپسپۆر لە بواری تۆپێ‌ پێ‌ دەنگیان داوە، كە میسی بەهەموو پێوەرەكان باشترین یاریزانی یاری تۆپی پێی جیهانە. هەر یەكێكیش لەم شارەزا‌وپسپۆرانە، لە لوتكەی تۆپی پێی جیهانن‌و بە چەندین فلتەر و ستانداری جیهانی تۆپی پێ تێپەڕیوون تاوەكو بتوانن تەنها دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهانی "بەناوەڕۆك"، نەوەك بچن خەڵاتی نۆبل ببخشنەوە، یان بەشداریبكەن لە دیاریكردنی باشترین فیلم و ئەكتەرەكانی ساڵ بۆ خەڵاتی ئۆسكاری جیهانی. نامەوێت زیاتر قسە بكەم، تەنها ژیانی(5) ساڵەی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان (میسی) بە بەرێزتان دەناسێنم بۆ ئەوەی بزانی ناوە بێ ناوەڕۆكەكە، چییە و كێیە؟ میسی لەدایكبووی(1987)‌ولەتەمەنی (10)ساڵیدا دەركەوت بەهۆی كەمی هۆرمۆنات نەخۆشی لە ئێسقەكانی لەشی هەیە، لەساڵی(2000)لە یانەی كەتەلان بۆ تازەپێگەیشتوان یاری كردو بەرپرسانی بلۆگرانە سەرسامی بوون و بڕیاریاندا سەرجەم خەرجییەكانی چاكبوونەوەی و چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی لە ئەستۆ بگرن. لەساڵی(2005) هاتە رێزی تیپی یەكەمی یانەی بلۆگرانە‌و رێزی هەڵبژاردەی لاوانی ئەرژەنتین، پلە‌وپایەكانی میسی لە ماوەی (5)ساڵ لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە‌و هەڵبژاردەی تانگۆ بەم شێوەیەن::.
گۆڵكاری جامی جیهانی بۆ لاوان(2005)‌ودووەم باشترین یاریزانی جیهان فیفا(FIFA) (2007‌و2008)‌وسێیەم باشترین یاریزانی جیهان بەپێی گۆڤاری (فرانس فتبۆڵ)(2007)‌وباشترین یاریزانی ئۆلۆمپیاتی پەكین(2008)‌وباشترین یاریزانی جیهان فیفا (FIFA)(2009) و باشترین یاریزانی جیهان بەپێی ئەنجامەكانی گۆڤاری فرانس فتبۆلی بەناوبانگی فەڕەنسی(2009)‌وگۆڵكاری جامی چامپیۆنسلیگ(2009‌و2010) شكاندنی ژمارەی پێوانەیی گۆڵەكان‌و گۆڵكاری خولی لیگا (2009-2010)‌و باشترین یاریزان‌وهێرشبەری خولی لیگای ئیسپانی(2009)‌و بەدەست هێنانی(6) جامی خول‌وپاڵەوانیەتیەكانی تەنها لە ساڵی (2009) بۆ یانەی بەرشلۆنا‌وباشترین یاریزانی چامپیۆنسلیگ(2009) بە دەست هێنانی جامی لیگا ئیسپانی(2005‌و2006)‌وجامی سۆپەری ئیسپانی(2005و2006)‌وپاڵەوانی جامی جیهانی بۆ لاوان (2005)‌وگەشتن بەقوناخی چوارەمی مۆندیالی(2006)‌وگەشتن بە یاری كۆتایی جامی كوبا ئەمریكا (2007)‌وبەدەست هێنانی ملوانكەی زێڕی ئۆلۆمپیاتی جیهان(2008) لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، جگە لە گەیشتنی بە قۆناغی هەشتەمی جامی جیهانی 2010ی باڤانا باڤانا، كە هیچ كەسێك چاوەڕوانی ئەوەی لە تانگۆ نەدەكرد. پرسیارم بۆ برای نووسەر ئەوەیە، ئەگەر تاقەتی ئەوەت هەبێت كەمێك چاو لە مێژووی وەرزشی تۆپی پێ بكەیت، دەزانیت تاوەكو ئێستا كامە یاریزانەی "بە ناوەڕۆك" لە جیهاندا لە ماوەی(5)ساڵ ئەم هەموو پلە‌وپایەی بەدەست بهێنێت؟؟
میسی ناوێكی پڕ لە ناوەرۆك--جەلال سەعید 27356_10

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 14
Location : Slemani

https://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

Back to top

- Similar topics

 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum