Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
ئاودەست
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
ئاودەست
بڕیارم دا، بابەتێک لەسەر ئاودەست بنووسم. بەڵام نەک لەسەر ئاودەستى ماڵ یا ئاودەستى مزگەوتەکان. بەڵکوو لەسەر ئاودەستى سنوورێکى گرینگ و پڕبایەخى وەکوو سنوورى حاجى ئۆمەران.
بۆ ئەوانەى بەم زووانە حاجى ئۆمەرانیان نەدیوە، با ئەوە بڵێم کە ئیتر ئەم شارۆچکە بچووکە، جاجى ئۆمەرانى جاران نییە. قەرەباڵغییەکى یەکجار زۆرى لەسەرە. ژن، منداڵ، پیر، پەککەوتە، نەخۆش و ....
خەڵک لە کوردستان بەرەو ئێران و لە ناوچە جۆراوجۆرەکانى ئێرانیش لەم خاڵە سنوورییە، بەرەو کوردستان دێن. جا هەیە بۆ سەرەدان دێت و هەیە بۆ بازرگانى....
لەبەر ئەوەى شتومەک و کاڵایەکى زۆریش لە سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە لە ئێران هاوردەى کوردستان و لە کوردستانیش هەناردەى ئێران دەکرێت، ئیتر شۆفێرى لۆرى و تانکەریش هەر مەپرسە. هەیە ١٥ تا ٢٠ رۆژە، نۆیەى گرتووەو لەو سنوورە ماوەتەوە.
خودا هەڵناگرى، حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەى بەرچاوو خنجیلانەو جوانى لە سەر سنوور ئاوا کردووەو کۆمەڵێک ئاسانکارى هەیە، بۆ ئەو کەسانەى سەرەدانى ئەو سنوورە دەکەن.
بەڵام ئەوەى منى تووشى واق وڕمان و سەرسووڕمان کردووە، ئەوەیە کە لەم کۆمەڵگایە گەورەیە، بۆ ئەو هەموو مرۆڤە، تەنیا یەک ئاودەست دروست نەکراوە.
من ماوەیەک پێش بەهۆى کارێکى تایبەتیم سەرەدانى حاجى ئۆمەرانم کرد. رێبوارێکى زۆرى لێ بوو، دەیانویست بچنە ئێران. زۆریان جارى یەکەم بوو هاتبوون و فارس بوون و کوردییان نەدەزانى.
خۆم بینیم، تەنیا پرسیارێک کە مێشکى زۆربەى خەڵکى بەخۆوە مژوول کردبوو، ئەوە بوو کە(ئەرێ ئاودەست لە کوێیە؟). وڵامەکەش هەر هەمووى دەتگوت پێشتر لەبەر کراوە.(بەخوا نازانم. منیش لە بەیانیوە بە دووای ئاودەستى ئێرە دەگەڕێم، بەڵام نەمدیتەوە.)
گوێم لە کابرایەکى فارس بوو، بە فارسى دەیگوت: (من نازانم کاربەدەستانى ئێرە بۆ ئاودەستیان لە شوێنێکى وا دوور داناوە کە کەس پێی نەحەسێت لە کوێیە! کاکە ئاودەست دەبێت لە شوێنێکى بەرچاو بێت، بۆ ئەوەى هەموو خەڵک بیبینن. دەبێت تابلۆشى لەسەر بێت، بۆ ئەوەى نەخوێندەواران بزانن لە کوێیەو کامەى هى ئافرەتان و کیهەى هى پیاوانە.)
ئەو فەقیرە نەیدەزانى کە ئەم کۆمەڵگایە هەر ئاودەستى نییە. پێی وابوو هەیە، بەڵام لە شوێنێکى نادیار و دوور دروست کراوە.
منیش تا گەڕامەوە، هەر بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەرێ باشە بۆچی ئەو کۆمەڵگایە گەورەیە، ئاودەستى نییە؟ بڕیارم دا، دوواى گەڕانەوە، لە دەرفەتێکى لەبار، ئەو پرسیارە لە کاربەدەستان بکەم:
ئەرێ بمبوورن بەڕێزانى بەرپرس، هەرچەند بە کارى ئێوەش ناچێت، بەڵام دەکرێت بفەرموون، ئاودەستى کۆمەڵگاى حاجى ئۆمەران لە کوێیە؟؟؟

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas