Log in
Latest topics
Who is online?
In total there are 2 users online :: 0 Registered, 0 Hidden and 2 Guests None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره به‌رز بکه‌ره‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، گه‌شتێكی دیكه‌ی "كتێبخانه‌ی گه‌رۆكی" ئه‌نجامدا
Medicine :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب، گه‌شتێكی دیكه‌ی "كتێبخانه‌ی گه‌رۆكی" ئه‌نجامدا
[right]كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێبی رواندز، له درێژه‌ی چاڵاكییه‌كانیدا له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنه‌وه و ئاشناكردنی خه‌ڵكی گونده‌كان به كتێب و خوێندنه‌وه، كتێبخانه‌یێكی گه‌رۆكی دامه‌زراندن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاشنیوه‌رۆی رۆژی 11\7\2010 له یه‌كه‌مین هه‌نگاویدا، گه‌شتێكی كتێبخانه‌ی گه‌رۆكی به ناونیشانی گه‌شتی "عه‌لی مه‌كته‌به" بۆ گوندی ده‌رگه‌له رێكخست، له‌دووه‌مین هه‌نگاویشیدا پاشنیوه‌رۆی رۆژی 21\7\2010 گه‌شتێكی دیكه‌ی بۆ گوندی (به‌رزێوه)ی سه‌ر به قه‌زای رواندز سازكرد، كه سه‌ره‌تا ئامانجی كۆمه‌ڵه و كتێبخانه‌ی گه‌رۆكیان بۆ ئاماده‌بووان باسكرد، دواتر كۆمه‌ڵێك كتێب و سه‌رچاوه‌ی به‌نرخیان به‌گه‌نجان و خوێنه‌رانی ئه‌م گونده ئاشنا كرد و به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ش، نزیكه‌ی (115) كتێب و چه‌ندین گۆڤار و بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به منداڵانيان به‌سه‌ردا دابه‌شكردن. خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش به‌گه‌رمی پێشوازیان له كتێبخانه‌كه كرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب ده‌ربری.
بریار واية وه‌كو رێزلێنانێك له‌و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانه‌ی، كه‌خزمه‌تیان به‌شاري رواندز كردووه، هه‌ر جاره‌و گه‌شته‌كه به‌ناوی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانةوة بێت، بۆ ئه‌م جاره‌ش به ناوی كه‌سایه‌تیی ناسراوی شاره‌كه "عه‌لی مه‌كته‌به" بوو.
عه‌لی مه‌كته‌به له ساڵی (1943)، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (سه‌بری نه‌جیب) یه‌كه‌مین كه‌س بووه كتێبخانه‌ی تایبه‌تی به ناوی "سه‌ركه‌وتن"، له شاری رواندز داناوه، كه بۆ ماوه‌یێكی دیاریكراو كتێبی به خوێنه‌ران و خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌به‌خشی، تا بیخوێنه‌وه و سوودمه‌ند بن، دواتریش له‌سه‌ر داوای شاعێری گه‌وره "پیره‌مێرد" ناوه‌كه‌یان گۆرِی بۆ "پێشكه‌وتن".
Medicine :: هه‌مه‌ڕه‌نگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا هه‌میشه له گه‌ڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسولمانان ده‌کات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌رگرتنی هیدایه‌ت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی ده‌م و چاوت پشوو بدات له‌یه‌کێک له رۆژه‌کانی هه‌فته‌دا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوه‌ر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas