Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
سەلیقەى نابەجێی رادیۆ کوردییەکان
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
سەلیقەى نابەجێی رادیۆ کوردییەکان
من بەیانیان بڕەک زوو لە خەو هەڵدەستم و کەمێک وەرزش دەکەم. تا کاتى رۆییشتن بۆ سەر کارى رۆژانەم ماوەیەکى باشم لەبەر دەستە بۆ ئەوەى کەمێک گوێ لە مۆسیقا بگرم. نازانم بۆ ئەو مۆسیقایەى لە رادیۆ دەبیستى، تام و چێژێکى ترى هەیە! لەم سەردەمە لە موبایلەوە بگرە، تا سیدى ریدەر و کۆمپیۆتەر و ...دەیان ئامێریتر لەبەر دەستى خەڵکە بۆ ئەوەى هەرکاتێک حەزیان لێبوو، گوێ لە مۆسیقاى دڵخوازى خۆیان بگرن. بەڵام بە لاى منەوە، تامى هیچیەک لەوانەى باسم کرد، ناگاتە چێژى رادیۆ.
ئەم تایبەتمەندییە، لەهەندێ بواریتر، شتیتریش دەگرێتەوە. بۆ وێنە خوێندنەوەى کیتاب، لە سەر کۆمپیۆتەر، هەرگیز تاموچێژى خوێندنەوەى لاپەڕەکانى خودى کیتابەکە نادات. کیتاب لە پێش خۆت دانەنێی و لەسەر تەنیشت یا لەسەر زگ بۆى رانەکشێی و دێڕ بەدێر نەیخوێنیەوە، تامى نییە. رەنگە لەبەر ئەوەبێت، کە ئێمە لە سەرەتادا وا راهاتووین.
بەهەر حاڵ، با لە باسە سەرەکییەکە دەرنەچم. من مەبەستم ئەوەبوو کە باسى پەخشى مۆسیقا لە رادیۆ کوردییەکان بکەم، ئەویش لە کاتى بەیانیان.
بە حوکمى ئەوەى خۆم ماوەیەک بەڕێوەبەرى رادیۆ بووم و لەم بوارەدا کارم کردووەو بەدوواداچوونیشم بۆ چۆنیەتى کاریگەرى بەرنامەکانى رادیۆ بەسەر بیسەراندا هەبووە، ئەوە دەزانم کە پەخشى مۆسیقا لە رادیۆ، کارێکى پڕبایەخ و زۆر گرینگەو کاریگەرییەکى زۆرى بەسەر بیسەرانەوە هەیە. بەڵام بەو مەرجەى مۆسیقایەکە لە کاتى گونجاو و بە شێوەیەکى گونجاو پەخش بکرێت.
ساعەت ١١و ١٢ى شەو، کە بیسەر دەیەوێت بخەوێت و داڵغە لێ بدات و لەگەڵ ئەوەشدا گوێ لە گۆرانییەکانى رادیۆ بگرێت، ناکرێت تۆ گۆرانیی هەڵپەڕکێی بۆ پەخش بکەى. بەڵکو کاتەکە وا دەخوازێت کە بە رەچاوکردنى کات و ساتەکە، گۆرانیی وا بڵاو بکەیتەوە کە ریتم و ئیقاعى هێمنى هەبێت و لە کوردستان، لەم کاتانەدا باشترە زیاتر لاوک و حەیران پەخش بکرێت.
بەڵام بەیانیان، کە تازە خەڵک لە خەو هەستاون و خەریکن خۆیان ئامادە دەکەن کە بچنە سەر کارەکانیان، بڵاوکردنەوەى گۆرانى بە ریتمى هێمن و لەسەر خۆ، دەبێتە هۆى ئەوەى کە بیسەر هەست بە لەش گرانى بکات و خەو وەزعەکەى لێ تێک بدات. ئەمەشیان بیسەر تووڕە دەکات، چونکە کەس پێیخۆش نییە لە کاتى چوونە سەرکار، دەموچاوى خەواڵۆ بێت و هەست بە لەشسووکى نەکات.
بە پێچەوانە، بڵاوکردنەوەى ریتم و ئیقاعى خێرا لە بەیانیان، دەبێتە هۆى خۆشحاڵى و لەشسووکى بیسەرو لە خەو و لەشگرانى دوورى دەخاتەوە. بۆیەش باشترین کاتى بڵاوکردنەوەى گۆرانییەکانى هەڵپەڕکێ و گۆرانییە خێراکان لە کوردستان، بەیانیانە. کەچى دەبینین، کاتژمێر ٧ى بەیانى گۆرانیی تایبەت بە ١٢ى شەو بڵاو دەکرێتەوەو بە پێچەوانەش.
ئەگەر تەنیا یەک کەس، لەو کارمەندانەى لە رادیۆ کوردییەکان، کار دەکەن، کەمێک لە دەروونناسیی بیسەری بزانیبا، هەرگیز بەیانیان لاوک و حەیران لەو رادیۆیانە بڵاو نەدەکرایەوەو زەوقى منى بیسەریش وا تێکنەدەچوو.
هیوادارم، رۆژێک بێت و بە چاوى خۆمان ئەوە ببینین کە هەموو بەرنامەکانى رادیۆ کوردییەکان، بە حیساب و کیتاب دەستنیشان بکرێن و هەم کات و سات و هەم چۆنایەتى بابەتەکان بە وردى لەبەر چاو بگیرێن.
ئینشائەڵڵاە.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas