Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
کەناڵ چوار و چەند تێبینییەک لە سەر بەرنامەکانى
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
کەناڵ چوار و چەند تێبینییەک لە سەر بەرنامەکانى
کەناڵ چوار، یا ئەوها کە ئەوان دەڵێن(چار)، یەکێکە لەو کەناڵە ئاسمانییە کوردییانەى، کە ماوەیەکە پەخشى خۆى لە کوردستان دست پێکردووە و جەماوەرێکى باشیشى لە دەورى خۆى، کۆ کردووەتەوە.
خوا هەڵناگرێ، بەرنامەکانى ئەم کەناڵە، تا رادەیەکى باش، سەرنجى بینەر رادەکێشن و عەیب نەبێت، خەڵک بە خۆوە خەریک دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمەیان بەو مانایە نییە، کە باشترین کەناڵە و بەرنامەکانى دوورن لە کەموکورتى و هەموو حەزەکانى بینەرى کورد تێر دەکەن.
سەرکەوتنى کەناڵ چوار، زیاتر بۆ لاوازیی کەناڵە حزبییەکان دەگەڕێتەوە، کە بەرنامەى وا ئاراستەى بینەرى کورد ناکەن، کە تینوویەتى بشکێت و رۆژ لە دوواى رۆژ، حاڵ و وەزعیان خراپ و خراپتر دەبێت. کە ناوێت لێرە باسى بکەم. چونکە باسێکى دوورو درێژە.
کەواتە، دەتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین، کە کەناڵ چوار، کۆمەڵێک خاڵى لاوازى هەیە، کە ئەگەر وا بەردەوام بێت، بێگومان لایەنگرانى خۆى لە دەست دەدات و ناتوانێت لە کارەکانى بەردەوام بێت. کێشەى وەکوو نەبوونى بێژەر، نەبوونى بەرنامەى سیاسى و لە هەموویان گرینگتر نەبوونى هەواڵ و دەنگوباس. کێشەى نەگونجانى هەندێ لە بەرنامەکانى لەگەڵ واقعى ئێستاى کوردستان، بە تایبەت لە بوارى کۆمەڵایەتى و ئایینى و ....هتد.
بەڵام مەبەستى من لە نووسینى ئەم چەند دێڕە، تەنیا باسکردن لە یەک بەرنامەى کەناڵ چوارە، کە بەداخەوە، دیارە بەبێ لێ وردبوونەوەو تەنیا بە مەبەستى راکێشانى سەرنجى بینەر، پەخش دەکرێت و بیر لەوە نەکراوەتەوە کە پەخشى بەرنامەى وا، رەنگە چەند کاریگەریی نەرینى بەسەر بینەرانەوە هەبێت و لە رووى دەروونییەوە، تاکى کۆمەڵگا بەرەو کوێ دەبات.
زنجیرە دراماى (بێریڤان) مەبەستى نووسینى ئەم بابەتەمە و زۆرم پێ سەیرە کە کاربەدەستانى ئەم کەناڵە تەلەڤزیۆنە کوردییە، هەروا بە ئاسانى و بەبێ لێکۆڵینەوە، بڕیارى پەخشکردنى ئەم زنجیرە درامایەیان داوە.
راستە فیلمەکە، لایەنگرى زۆرە و خەڵک بە بەردەوامى تەماشاى دەکەن. بەڵام ئەگەر، بەڕێزانى بەڕێوەبەرى کەناڵ چوار، بەباشى لە پەیامى ئەم زنجیرەیە، ورد ببانەوە و لە رووى دەروونناسى هەڵسەنگاندنێکیان بۆ کردبا، دڵنیام کە چاوپۆشییان لە پەخشکردنى دەکرد.
زنجیرەى بێریڤان بۆ هیچ مەبەستێک وێنەکێش نەکراوە، جگە لە سووکایەتیکردنى بە بەرنامە و نەخشە بۆ کێشراو بە نەتەوەى کورد نەبێت.
سەیرى دیمەنەکان کەن، دەبینن، کە چۆن هەرچى دابونەریتى ناشیرین و دوواکەوتوو هەیە، خراوەتە پاڵ کورد. هەرچى هەڵسوکەوتى ناڕێک و دڕندانە لەو زنجیرەیە هەیە، ئەنجامدەرەکەى کوردە. کردارە خراپەکان، هەموویان لە ناوچە کوردنشینەکان روودەدەن. شێخە رەشەکە، کە رۆڵێکى ئەهریمەنى هەیە و هەردەم بە دوواى کێشە دروستکردن و ئاژاوە نانەوە دەگەڕێت، هەمیشە جلوبەرگى کوردیی لەبەرە. کوردەکانن، کە خیانەت لە یەکترى دەکەن، کوردەکانن کە چاویان لە نامووسى یەکترییە. کوردەکانن، کە دژى دەکەن و ...
لە بەرامبەردا، هەرچى چاکەیە، تورک دەیکات. هەرچى یاسا پارێزییە، تورک ئەنجامى دەدات. هەرچى هاوکارى و یارمەتییە، تورکێک جێبەجێ کاریەتى و هەرچى ئامۆژگارى بۆ کارى باشە، بێژەرەکەى تورکە و لەو دیمەنانەش، هەمیشە وێنەیەکى ئاتاتورک، لە پشت سەر، یا لە تەنیشتى پیاوە باشەکە دیارە.
ئەمجۆرە رووداوانە، لەم زنجیرەیە، بە ئەنقەست روو نادەن. وێنەى ئەتاتۆرک، هەروا بە خۆڕایی لەوێ دانەندراوە. ئەوەى ئەم سیناریۆیەى نووسیوە، بۆ خۆى زۆر عاقڵ بووەو ئامانجەکەشى، خزمەت بووە، بە هزرو بیرى شۆڤینیی تورکایەتى. ئەمەشیان کەموکورتى نییە، بۆ کابرایەکى تورک، کە دەیەوێت پڕوپاگندە بۆ بیروباوەڕى خۆى بکات. بەڵام جێی گلەیییە لە تەلەڤزیۆنێکى کوردى لە هەرێمى کوردستان، کە ببێتە بڵندگۆى ئەم بیرو هزرە شۆڤینییە.
هیوادارم، کەناڵ چوار، لەمە بەدووا بە وردى بیر لە پەیامى ئەو بەرنامانەى بکاتەوە، کە بڵاویان دەکاتەوەو هەست بە بەرپرسیاریەتى مێژوویى خۆى، لەم قۆناغە چارەنووسسازەى گەلەکەمان بکات.
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas