Log in
Latest topics
Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest None
Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Upload your files here
:فایلهکانت لێره بهرز بکهرهوه
خەیاڵپڵاوێک لەسەر نەخۆشخانەى رزگارى
Medicine :: ههمهڕهنگ :: زانیاری گشتی
Page 1 of 1
خەیاڵپڵاوێک لەسەر نەخۆشخانەى رزگارى
[right]
ئەمڕۆ، خزمێکمان لە نەخۆشخانەى رزگارى، نەشتەرگەریی بۆ کرا. منیش کاتژمێر ٢ى پاشنیوەڕۆ، بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ کەوتم، بۆ ئەوەى بەپێی دابونەریت، سەرەدانێکى نەخۆشەکە بکەم.
خۆتان دەزانن، هەولێر زۆر گەرمە و منیش ئۆتۆمۆبیلەکەم لە دەرێ راگرت و چوومە لاى ئەو فرۆشیارانەى لەسەر عارەبانە چوکلێت و شتى وا دەفرۆشن، شتێکم کڕى و چوومە ناو حەوشەى نەخۆشخانە. هەڵبەت با ئەوەش لەبیر نەکەم کە سەرەتا دەرکەى چوونە ژوورى ئۆتۆمۆبیل و نەفەرم لێ تێکچوو، برادەرانى دەرگەوان و پاسەوانەکانیش، کە لە گەرما، بە زۆرى خۆیان راگرتبوو، تەنیا بە جووڵانى سەر وڵامیان دەدامەوە.
لە رێگە گەرما خەریک بوو، دەیبەزاندم، بەڵام دڵم بەوە خۆشبوو، کە بگەمە ناو باڵاخانەى رزگارى، ئیتر فێنک دەبمەوە. بە پەلەپەل، خۆم دە ژوورێ کوتا، کەچى بینیم ئەوێ هێندە لە دەرێ فێنکتر نییە. خزمەکەم راوەستابوو و بەخێرهاتنى میوانەکانى دەکرد و دەستەسڕێکیشى لەدەست بوو، هەر ئارەقەکەى پێ دەسڕیەوە.
پرسیارم کرد، ئەرێ بۆ هێندە گەرمە؟ وتى وڵا جا ئێرە وایە. وتم با بچینە سەرەدانى نەخۆش، وتى نابێت، دکتۆرەکان وتوویانە، نابێت سەرەدان بکرێت و تەنیا کەسێکى لەلایە و تەواو.
پێکەوە بڕیارماندا، بچینە ناو باخچە بێسەروبەرەکەى ناو حەوشەى نەخۆشخانە. چونکە ئەوێ لە نەخۆشخانەکە فێنکتر دیار بوو. سەرتان نەئێشێنم، لەوێش چەند دەقەیەک، خۆمان راگرت و ناچار هەر یەکەو بەلایەکەوە تەفرو توونا بووین.
کە لە رێگە بەرەو ماڵەوە دەگەڕامەوە، کەوتمە هزرى ئەو هەموو گرفتانەى خەڵکى ئێمە رۆژانە پێیەوە دەناڵێنن. هەر لەخۆم دەپرسى: ئەرێ بۆ لەبەر خزمەتگوزارییەکى زۆر سادەو ساکار، هەموو شتە باشەکان ناشیرین دەکرێن؟
یەکسەر خەیاڵ بردمى، بۆ ئەوکاتەى کە هەولێر، وەکوو دۆبەى لێ دێت:
لە چوارڕێیانى نزیک نەخۆشخانەى رزگارى تێپەڕیم، تابلۆیەکى گەورەى رەنگاورەنگم بینى لەسەرى نووسرابوو، بەرەو نەخۆشخانەى رزگارى. تابلۆیەکە بە چەند زمان نووسرابوو. هێمایەکى گەورەى نەخۆشخانەشى پێوەبوو.
چەند مەترێک کە چوومە ناو شەقامەکە لە دەستى راست، گەییشتمە شوێنى پێشوازى. جامى ئۆتۆمۆبیلم هێنایە خوارەوە، کوڕە گەنجێکى رووخۆش، بە جلوبەرگێکى جوان، سڵاوى لێکردم و وتى: بەخێر بێن، دەکرێت ناوى نەخۆشەکەتان بزانم. وتم ناوى نەخۆشت بۆ چییە؟ وتى قوربان ببوورە، ئەمە نەخشەى هۆشمەندى نەخۆشخانەیە. ناوى نەخۆشەکە ئەگەر بزانى و لەسەرى بنووسى، یەکسەر نەخشەى رێگاى گەییشتن بە ئەو ژوورەى نەخۆشەکەى لێ خەوێندراوە، بۆت دیار دەکات و جەنابت بە ئاسانى رێنوێنى دەکرێیت.
ناوى نەخۆشەکەم وت و نەخشەکەم وەرگرت و ئۆتۆمۆبیلەکەم، لەو شوێنەى کە بە تابلۆ دەستنیشان کرابوو، راگرت. کە دابەزیم، هەوا زۆر گەرم بوو، بەڵام رێگاى چوون بۆ ناو نەخۆشخانە، بە سەیوان داپۆشرابوو، یەکسەر خۆم گەیاندە بن سەیوانەکە. لە ناو سەیوانەکان، کەناڵى تایبەت بە ساردکەرەوەى هەوا، بەسترا بوو، کە هەوایەکى فێنکى لێ دەردەهات و هەستێکى خۆشى بە مرۆڤ دەبەخشى.
بەبێ کێشە گەییشتمە ناو خەستەخانە، لەوێش هەوایەکى پاک و فێنک، لە سەرو چاوى دام. کارمەندێک بەخێرهاتنى کردم و زۆر بەڕێزەوە وتى: قوربان هەر بۆ ئاگاداریی بەڕێزتان، پێتان بڵێم کە لێرە پێویست ناکات جەنابت هیچ شتێک لە دەرەوە بۆ نەخۆشەکەت بێنى. هەرچى پێویست بێت، ئێمە بۆتان ئامادە دەکەین و لە کارتى سەرمایەى بەڕێزتان کەم دەکەینەوە. منیش وتم ئەرێ برا، دەزانم. ما کەس هەیە ئەوە نەزانێت؟ وڵامى دایەوە، وەڵا جارجار، هەندێک، مەنجەڵى دۆڵمە دێنن. چونکە پێیانوایە، دۆڵمەى ئێمە وەکو هى ئەوان خۆش نییە. بەم قسەیە پێکەنیم و وتم من ئەگەر شتێک بێنم کە لە هى ئێوە باشتر بێت، ژاژییە. چونکە ئێمەى هەرکى، حەزمان لە ژاژییە. پێکەنى و وتى ئەویشمان هەیە. بە گاڵتەیەکى خۆش وەرم گرت.
سەیرێکى نەخشەم کرد، رێگەى ژوورى نەخۆشەکەمى دیار کردبوو. بەرەو ئاسانسۆڕەکە چووم و پەنجەم خستە سەر قاتى ٧٠ و لەناو ئاسانسۆر، باسى دۆڵمەکەو ژاژییەکەم وەبیر هاتەوە، بە هەموو هێزى خۆم پێکەنیم.... دایکى منداڵان هەژاندمى و پرسیی: ئەوە بەو گەرمایە بەچى پێدەکەنى؟
لە ئارەقەو گەرما رەش هەڵاتبووم و لە سەرى کۆڵانى ماڵمان بووم. بەو گەرمایە، منداڵێکى عەلاگە لەدەستم بینى، کە بوتڵە ئاوە بەتاڵەکانى کۆ دەکردەوە. بانگم کردو چوار پێنج بۆتڵە ئاوم دایێ و ئەویش سپاسى کردم.

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum
|
|
Mon Aug 16, 2010 5:23 am by Renas
» ئایا ههمیشه له گهڵ مۆده دایت؟
Mon Aug 16, 2010 5:20 am by Renas
» میسی پیرۆزبایی مانگی رهمهزان له موسولمانان دهکات
Mon Aug 16, 2010 5:16 am by Renas
» کێ بهرپرسیاره لهوهرگرتنی هیدایهت ؟
Mon Aug 16, 2010 4:03 am by Renas
» دوعاکانی ڕۆژانه
Mon Aug 16, 2010 4:01 am by Renas
» رێگه بده به پێستی دهم و چاوت پشوو بدات لهیهکێک له رۆژهکانی ههفتهدا
Mon Aug 16, 2010 3:58 am by Renas
» به سێ وشه باوهر به خۆ بوون له خۆتدا بچێنه
Mon Aug 16, 2010 3:56 am by Renas
» aflam karton photoes
Sat Aug 07, 2010 3:35 am by Renas
» Human skeletal anatomy
Fri Aug 06, 2010 3:13 am by Renas
» histology
Fri Aug 06, 2010 3:10 am by Renas