Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Log in

I forgot my password

October 2017
SunMonTueWedThuFriSat
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

تۆپباران و لەشكركێشی كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆتستۆ دەكەین

View previous topic View next topic Go down

تۆپباران و لەشكركێشی كۆماری ئیسلامی ئێران پرۆتستۆ دەكەین

Post  Renas on Tue Jul 27, 2010 3:24 am

[right]
رۆژی سێ‌ شەممە 8-6-2010 بەسەرپەرشتی سەنتەری رۆشنبیری سۆران لە دانیشتنێكدا (13) سەنتەر و رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لە بە یاننامەیەكداتۆپباران و لەشكركێشی وڵاتی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانیان پرۆتستۆ كرد.
كوردستانیانی خۆشەویست...
ماوەی چەند هەفتەیەكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەبەردەوامی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و هاوكات هێزەكانیشیان بە قوڵایی چەند كیلۆمەترێك سنووری كوردستانیان بەزاندووە، بەو هۆیەوەش كیژۆڵەیەكی 14ساڵان بۆتە قوربانی و بە سەدان خێزان ئاوارەبوونەو ژیانی دەیان خەڵكی دیكەش كەوتۆتە بەر مەترسی و زیانێكی زۆری ماددیش بەر جووتیارو شوانكارەكانی گوندنشینی ئەو ناوچە سنووریانە كەوتووە، جیا لەوەش ئەو لەشكركێشیی و تۆپبارانە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ وسەروەری وڵاتێكیشە.
ئێمە ئەو تۆپباران و لەشكركێشیە بە پلانێكی دوژمنكارانە دەزانین بۆسەر گیانی هاونیشتمانیانمان و خەڵكی هەژارو كەمدەرامەتی ناوچە سنوورییەكان، بۆیەش وەك كۆمەڵیك رێكخراو سەنتەری كۆمەڵگەی مەدەنی بە توندی ئەو تۆپباران و لەشكركێشیانە پرۆتستۆ دەكەین و داوا لە هەرسَی سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەكەین لە رێگەی پەیوەندییەكانی خۆیان هەوڵبدەن ئەو لەشكركێشی و تۆپبارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵكی كوردستان بوەستێت و داواش لە حكومەتی فیدڕاڵی ئێراق دەكەین بە زووترین كات هەڵوێست لەو بارەوە وەربگرێت و ئەو تۆپباران و هەڕەشانە لەسەر خەڵكی كوردستان بوەستێنن و رێگە چارەی بە پەلە بگیرێتە بەر بۆ دوو بارە نەبوونەوەی ئەو دیاردەیە، چونكە ئەوە چەندین ساڵە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەو كات و ساتانەی بەرووبوومە كشتوكاڵییەكان پێدەگەن دەكەونە بەر هێرشی دوژمنكارانەو خەڵكی بێ‌ تاوان دەبنە قوربانی و زیانی زۆریش بەر ئابووری كوردستان دەكەوێت، ئێمە لێرەوە وەك یەكەم هەنگاو بۆ هەڵوێست وەرگرتن دژی ئەو تۆپباران و لەشكركێشییە بڕیار دەدەین بایكۆتی كەلو پەل و كاڵای ئێرانی بكەین و داواش لە بازرگانان و خەڵكی كوردستان دەكەین وەك سەرەتایترین هەڵوێست خۆیان لە كڕینی كەلو پەل و كاڵای ئێرانی بە دووربگرن ، ئەگەر ئەو تۆپباران و لەشكركێشیانەش بەردەوام بن و زیانلێكەوتووانی ئەو تۆپبارانە قەرەبوو نەكرێنەوەو بەشێوەیەكی فەرمیش كۆماری ئیسلامی ئێران داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان نەكات. ئێمە هەڵوێستی مەدەنیانەی دیكەمان دەبێت و هەوڵدەدەین لەرێگەی خۆپیشاندانی جەماوەری و ئاگاداركردنەوەی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ دژی ئەو پێشێلكارییانە هەڵوێست وەربگرین بۆئەوەی چیتر سەروەری هەرێمی كوردستان بە بیانووی جیاواز پێشێل نەكرێت و خەڵكی هەژارو كاسبكاری كوردستانیش نەبنە قوربانی.
- سەنتەری رۆشنبیری سۆران
- یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان- لقی سۆران
- سەنتەری رۆشنبیری خەلیفان
- سەنتەری رۆشنبیری رواندز
- سەنتەری رۆشنبیری چۆمان
- سەنتەری رۆشنبیری سرێشمە
- سەنتەری رۆشنبیری زانایانی ئایینی لە سۆران
- ئەنستدیوتی ماد
- كۆمەڵەی سەوزی هەڵگۆرد
- سەنتەری رۆشنبیری چرا
- سەنتەری رۆشنبیری مەستورەخانم
- كۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەككەوتووان
- سەنتەری رۆشنبیری نەشبیر

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 7
Location : Slemani

View user profile http://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

View previous topic View next topic Back to top


 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum