Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌

Join the forum, it's quick and easy

Medicine
بکه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ Log in ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیت ئه‌وا کلیک له‌

بکه‌یت Register بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به‌ ئه‌ندام به‌شداری له‌ مه‌کۆدا بکه‌یت پێویسته‌ کلیک له‌

Do not display again بۆ لابردنی ئه‌م بۆکسه‌ کلیک بکه‌ له‌
Medicine
Would you like to react to this message? Create an account in a few clicks or log in to continue.
Log in

I forgot my password

March 2024
SunMonTueWedThuFriSat
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

Calendar Calendar

Who is online?
In total there is 1 user online :: 0 Registered, 0 Hidden and 1 Guest

None

[ View the whole list ]


Most users ever online was 11 on Tue Jul 23, 2013 9:16 am
Kurd-Medicine
Upload your files here
:فایله‌کانت لێره‌ به‌رز بکه‌ره‌وه‌

hawkeshakany zhian

Go down

hawkeshakany zhian Empty hawkeshakany zhian

Post  Renas Tue Jul 27, 2010 3:21 am


ژیان به‌بىَ پلان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خودى خۆمان پیلانمان بۆ ژیانى خۆمان دارِشتبێت.
ئێمه‌ له‌ ژیانێكى جه‌نجاڵى دا ده‌ژین، ژیانێك كه‌ پرِاو پرِه‌ له‌ شته‌ خۆنه‌ویسته‌كان، هه‌ندىَ جار هه‌ر ئه‌م شته‌ خۆنه‌ویستانه‌ خۆشبه‌ختى ئێمه‌ن، به‌لاَم چى له‌م مرۆڤه‌ سه‌ركه‌شانه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ر شتێك به‌ دڵى خۆمان نه‌بىَ یه‌كسه‌ر ده‌یكه‌ینه‌ خۆنه‌ویست، چى له‌م مرۆڤه‌ سه‌ركه‌شانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ ژیانێكى ئاوا جه‌نجاڵى شتێك به‌ دڵى خودى مرۆڤه‌كه‌ نه‌بوو لاى ئه‌و شتێكى خراپه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شتێكى به‌دڵى ئه‌و بوو لاى وایه‌ شتێكى باشه‌، ئه‌مه‌ هاوكێشه‌یه‌كى زۆر هه‌ڵه‌یه‌ كه‌ خودى مرۆڤایه‌تى تێی كه‌وتووه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ خۆشم یه‌ كێكم له‌م مرۆڤه‌ سه‌ركه‌شانه‌، بۆچى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ى ژیان هه‌له‌یه‌ كه‌ شتێك حه‌زمان لىَ ى بێت لامان باشه‌وه‌ شتێك حه‌زى پىَ نه‌كه‌ین لامان خراپه‌، ئێمه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك رِوانگه‌وه‌ سه‌یرى ژیان ده‌كه‌ین، ته‌نها له‌ رِوانگه‌ى خودى خۆمان، ته‌نها به‌ چاوى خۆمان شته‌كان ده‌بینین و به‌ عه‌قلى خۆمان بیرى لىَ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ راستى دا ژیان یه‌ك رِوانگه‌ نیه‌، ژیان هه‌زاران رِوانگه‌یه‌ كه‌ له‌ تواناى مرۆڤ دا نیه‌ له‌ هه‌موو سوچێكى ژیانه‌وه‌ سه‌یرى ژیان بكات، له‌ روانگه‌ى داهاتوو و خۆشبه‌ختى و سه‌رفیرازى و هه‌زاران رِوانگه‌ى تر كه‌ مرۆڤایه‌تى ناوى ناوه‌ به‌خت له‌ كاتێكدا نه‌ به‌خت له‌م ژیانه‌ وجودى هه‌یه‌ و نه‌ كه‌سێكیش بىَ به‌خته‌، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مرۆڤ داهاتووى خۆى نازانێت وه‌ك فێل كردنێك له‌ خودى خۆى ئه‌م دوو وشه‌ بىَ مانایه‌ى دروست كردووه‌ (به‌ به‌خت و بىَ به‌خت) كه‌ وجودى له‌م ژیانه‌ جه‌نجاڵیه‌دا نیه‌، به‌لام هه‌وڵ دان و هه‌وڵ نه‌دان هه‌یه‌ وه‌ له‌ به‌رامبه‌ریشى سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتن هه‌یه‌، خودى مرۆڤایه‌تى تووشى هه‌ڵه‌یه‌كى تریش بووه‌، لاى وایه‌ سه‌ركه‌تن واتا قازانج و سه‌رنه‌كه‌وتن واتا زه‌ره‌ر یاخود دارِوخان كه‌ له‌ كاتێكدا زۆربه‌ى جار سه‌رنه‌كه‌وتنمان له‌ كارێك قازانجى درێژایى ته‌مه‌نمانه‌ به‌لاَم له‌مه‌شیان مرۆڤایه‌تى وه‌ك خودا ئه‌م شتانه‌ نازانىَ.
پلان و پیلان
پلان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كارێك داده‌رِێژرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م كاره‌، پلان واتا هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى ژیانمان دابرِێژین ئینجا هه‌نگاوى بۆ بهاوێین، زۆربه‌ى مرۆڤه‌ بىَ پلانه‌كان مرۆڤه‌ شكست خواردوه‌كانن، له‌ كاتێكدا هه‌ندىَ جار پلان بۆ شتێك داده‌رِێژین و سه‌ركه‌وتوو نابین كه‌ من ئه‌وه‌ به‌ رِوخان نازانم، چونكه‌ هه‌ندىَ جار خودى سه‌رنه‌كه‌وتنمان له‌ كارێك قازانجمانه‌ له‌ داهاتوومان، هه‌ندىَ جار نه‌بوونى ئه‌و شته‌ى كه‌ ویستمانه‌ قازانجمانه‌ بۆ داهاتوومان، مرۆڤه‌ به‌ پلانه‌كان مرۆڤه‌ سه‌ركه‌توو و ئاقله‌كانن.
پیلان ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ بۆ داشكاندنى كه‌سێكى به‌رامبه‌رمان دایده‌رِێژین، پیلان ئه‌و كاره‌یه‌ كه‌ كاراكته‌ره‌كه‌ى هه‌ستێكى ئینسانیه‌تى بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ئینجا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌دا، هه‌ژارترین كه‌سه‌كانى ژیان خه‌ریكى پیلان دانانن بۆ كارى خراپ، هه‌ژارى خۆشبه‌ختى و هه‌ژارى دڵێكى پاك و بێگه‌رد نه‌وه‌ك هه‌ژارى ماڵى دونیا، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر پیلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بوو و وایان كرد كه‌سێكى به‌رامبه‌ریان له‌ كارێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بىَ بىَ ئاگان له‌وه‌ى كه‌ رِه‌نگه‌ خودى سه‌رنه‌كه‌وتنى له‌ كاره‌كه‌ خۆشیه‌ختى بیت له‌ ژیاندا، به‌ مانایه‌كى تر رِه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ له‌ كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوایه‌ له‌ خودى ژیان خۆشبه‌خت نه‌بوایه‌، ئه‌مه‌ش گریمانه‌یه‌ چونكه‌ هه‌موو شته‌كانى مرۆڤ گریمانه‌ن..
ژیانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ جه‌نجاڵیه‌ چونكه‌ زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان له‌برِى ئه‌وه‌ى خه‌ریكى پلان بن بۆ داهاتوویان، خه‌ریكى پیلانن بۆ دژایه‌تى كه‌سانى تر، تا ژیان جه‌نجاڵى بىَ من ژیانم خۆش ناوىَ ، له‌ رِبردوو ژیان جه‌نجاڵى بووه‌و له‌ داهاتووش ژیان هه‌ر جه‌نجاڵى ده‌بىَ.

Renas
Admin

Posts : 97
Kurd-Medicine : 110000321
Kurd-Medicine : 0
Join date : 2010-04-15
Age : 13
Location : Slemani

https://kurdmedicine.darkbb.com

Back to top Go down

Back to top


 
Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum